Subscribe:

Ads 468x60px

ه‍.ش. ۱۳۹۴ اسفند ۱۲, چهارشنبه

ئایا به‌راستی مه‌لا مسته‌فا رێبازی هه‌بووه‌؟



ئایا به‌راستی مه‌لا مسته‌فا رێبازی هه‌بووه‌؟
ئه‌مرو ساڵروژی كوچی دوایی مه‌لا مسته‌فای بوو كه‌ له‌ 1-3-1979 كوچی دوایی كردووه‌
با له‌ فانتازیا ده‌ربچین وبه‌ جددی بپرسین: ئایا مه‌لا مسته‌فا رێبازی هه‌بووه‌؟
ئه‌و كه‌سه‌ی رێبازی هه‌بوبێت، ده‌بێ میتودو وئارگومه‌نتی زانستی هه‌بێت، تا ئێستا گوێم له‌ قسه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فا نه‌بوویه‌ كرابێته‌ شیعارێك له‌ تابلویه‌كدا یان سه‌ردێرێك له‌ كتابێك دا.

ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دوو رسته‌یه‌(قوتابی سه‌ری رمن له‌ هه‌موو شورش و راپه‌رینێك دا) ئه‌وه‌ش ده‌ر
چوو ووته‌ی نیلسون ماندیلا له‌م ئاخره‌
و رسته‌ی دووه‌م (كه‌ركوك دلی كوردستانه‌) ده‌لێن ئه‌وه‌ش هی هه‌ژار موكریانی ده‌رچووه‌- دور له‌ استفزاو!
بگره‌ حساب بو گوته‌كانی زرار سلێمان ده‌رگه‌له‌یی وره‌فیق پشده‌ری وئه‌یوب بارزانی وجه‌میل محو له‌ كتابه‌كانیان دا ناكه‌ین كه‌ ره‌خنه‌یان له‌ مه‌لا مسته‌فا گرتووه‌ وبه‌ كه‌سێكی میزاجی وفیوداڵ له‌ قه‌له‌می ده‌ده‌ن.
ئه‌ی خو ئێستا له‌ یوتوب مقابله‌یه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا هه‌یه‌ كه‌ د.محمود عوسمان ته‌رجه‌مه‌ی بو ده‌كات له‌ گه‌ل میدیاكارێكی بیانی، له‌وێ مه‌لا مسته‌فا ولامه‌كانی زور كومێدی وساده‌ وبی ناوه‌روكن، هه‌ر خه‌ریكی جگاره‌كه‌یه‌تی، هه‌ست ناكه‌ی ئه‌م زاته‌ ئه‌وه‌ بیت كه‌ له‌ زهنیه‌تی گه‌لێك دا نه‌خشێنراوه‌!
ئاخر رێبوار سیوه‌یلی ره‌نگه‌ راست بكات كه‌ مه‌لا مسته‌فا ته‌نها فه‌یله‌سوفێكی كومه‌لایه‌تی بووه‌، ببینه‌ چون ئه‌و هه‌موو عه‌شیره‌تانه‌ی له‌ خووه‌ به‌ستتوه‌ وزه‌واجی سیاسیان پێكردووه‌! له‌ هه‌ر عه‌شیره‌تێك ژنێكی هێناوه‌ بو خوی وكوره‌كانی بو ئه‌وه‌ی له‌ خۆیان ببه‌ستێته‌وه‌.
یان تو سه‌یر كه‌ پاپیری هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ ببینی ده‌لێ ئه‌و باسكه‌ جگه‌ره‌یه‌ له‌ لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه‌ به‌ من دیاری كراوه‌، هه‌ر یه‌كه‌ وا هه‌ست ده‌كات كه‌ مه‌لا مسته‌فا ته‌نها ئه‌و باسكه‌ی هه‌بووه‌ وداویه‌تی پێێ! ئاخر ئه‌مه‌ میتودێكی كومه‌لایه‌تی نه‌بێت ئه‌ی چییه‌؟!
سه‌یرتر بزانن مه‌لا مسته‌فا له‌ تروپكه‌ی داروخانی شورش له‌ ئێران كه‌ بو روژنامه‌ی كه‌یهان ده‌لێت "كاری من تمام شد" كوره‌كانی چوون په‌روه‌رده‌ كرد بو داهاتوو كه‌ له‌ رێگای سوار بوون له‌ قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ ودوایی كاره‌ساتی هه‌كاری و دوای ئه‌وه‌ش خواكورك و راپه‌رین ودوای راپه‌رین و 31 ئاب و 19 ئابی شاربه‌ده‌ری سه‌روك په‌رله‌مان وئێستاكه‌شی له‌ گه‌لدا بیت... ئاخر ئه‌م هونه‌ره‌ سوار بوونه‌، ناكرێ به‌ نه‌زانین و كالفامی له‌ قه‌له‌م بدرێت!!
ئه‌مه‌ هه‌موو هونه‌ره‌ به‌لام راستیه‌كه‌ی رێبازێكه‌ خالی یه‌ له‌ زانست وپره‌ له‌ فیودالیزم وفانتازییا.
زور جار به‌ پارتیه‌كان ده‌لێم ئێوه‌ هاوران له‌ گه‌لم كه‌ مه‌لا مسته‌فا مروڤ بووه‌؟! ده‌لێن به‌لێ.
ده‌لێم ئایه‌ ئێوه‌ هاوران كه‌ مروڤ مادام مروڤه‌ ومه‌لائیكه‌ وجن نیه‌ قابیلی هه‌له‌یه‌؟! ده‌لێن به‌لێ وایه‌ وهاوراین.
ئوكه‌ی .. ده‌لێم باشه‌ خو مه‌لا مسته‌فاش هه‌ر مروڤێك بووه‌، وئێستا پێش كه‌مێك رێككه‌وتن له‌ گه‌ل من كه‌ مروڤ قابیلی هه‌له‌یه‌؟! ده‌لێن نه‌خێر ئه‌وه‌ نه‌!!
بزانن خیلافمان له‌سه‌ر چیه‌، ئه‌وه پێ ده‌لێن هونه‌ر هونه‌ر
هونه‌ری ترس وهونه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی هونه‌ری خوگێلكردن
Sherwan Ameen Sherwani

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر