Subscribe:

Ads 468x60px

ه‍.ش. ۱۳۹۴ اسفند ۱۹, چهارشنبه

تورکیا بەنیازە کۆچبەران بکاتە بەهانەی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان



تورکیا بەنیازە کۆچبەران بکاتە بەهانەی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان

ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری کانتۆنی عه‌فرین هێڤی مسته‌فا رایگه‌یاند، داواکاری تورکیا بۆ دروستکردنی 

هه‌رێمێک له‌عه‌زاز بۆ کۆچبه‌ران ‌پیلانێکی نوێ داگیرکا‌ریه‌ و راشیگه‌یاند؛ ئەگەر ئه‌وروپا هاوکاری ئه‌وانیان بکردایە، ئه‌وا ده‌یانتوانی ژماره‌یه‌کی زۆر کۆچبه‌ر به‌خێوبکه‌ن.

هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری کانتۆنی عه‌فرین له‌سه‌ر دروستکردنی هه‌رێمێک له‌عه‌زاز له‌سه‌ر داوای تورکیا قسەی بۆ ئاژانسی هاواری کرد و وتی:" ئێمه‌ وه‌کو خۆبه‌رێوه‌به‌ری کانتۆنی عه‌فرین ماوه‌یه‌که‌ کانتۆنه‌که‌مان به‌هه‌زاران کۆچبه‌ری له‌ئامێزگرتووه‌، به‌ڵام تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌به‌ر ‌رزگارکردنی هه‌رێمی شه‌هبا بگرێت و بتوانێت ئه‌و هه‌رێمه‌ داگیر بکات، پیلانی نوێ دادەنێت، ئه‌وه‌ش شتێکی راست و ئه‌خلاقی نیه‌، ئه‌و پیلانه‌ش وه‌کو پیلانی دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی تامپۆنه‌".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر