کاسبکارێکی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رێژیم بریندار کرا
کاسبکارێکی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت که‌وته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه‌کانی رێژیم‌و به توندی بریندار کرا.
کاسبکارێکی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت که‌وته به‌ر ده‌سڕێژی هێزه‌کانی رێژیم‌و به توندی بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ١١ ی ره‌شه‌مه پۆلێک کاسبکاری کورد له ناوچه‌ی سنووریی سه‌رشیوی سه‌رده‌شت که‌وتوونه‌ته که‌مینی هێزی چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ.
له‌و په‌لاماره‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا کاسبکارێک به‌ناوی سۆران ئه‌حمه‌دپوور، خه‌ڵکی گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ به‌توندی بریندار بووه‌و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ له ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ گولله به‌ر جێگه‌ی سه‌ختی سۆران که‌وته‌وه‌و له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌که‌ی مه‌ترسیی گیان له‌ده‌ستدانی زۆره. جێی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٢کۆڵبەرو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون‌و بریندار بوون. شایه‌تحاڵه‌کانی ئه‌و ڕووداوانه ده‌ڵێن ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی ئینتزامی له کاسبکاران به‌بێ هیچ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌خت‌و ته‌قه‌ی هه‌وایی ڕوو ده‌داو تا ئێستاش شکایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کۆلبه‌ره کوژراو و بریندارانه له دژی هێزه ئینتزامی‌یه‌کان سه‌باره‌ت به کوژران یان نقوستان بوونی شتنی که‌سه‌کانیان هیچ ئاکامێکی نه‌بوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر