Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ اسفند ۲۳, یکشنبه

ڕوسیا: تورکیا لە ناو خاکی سوریایە بۆ دژایەتی کورد



ڕوسیا: تورکیا لە ناو خاکی سوریایە بۆ دژایەتی کورد


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ دەڵێت ڕوسیا زانیاری هەیە کە لەشکری تورکیا چەند سەد مەتر دوور چوونەتە ناو خاکی سوریاوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە کوردەکان بگرن پێگەی خۆیان بەهێز بکەن.
لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی RENی ڕوسی ڕۆژی یەکشەممە لاڤرۆڤ گوتی تورکیا وردە وردە خزە دەکاتە ناو خاکی سوریاوە.
ناوبراو گوتی " بە پێی زانیارییەکانمان ئەوان ئەوان چەند سەد مەتر لەناو سنوری سوریا هاتونەتە پێشەوە".
لاڤرۆڤ دەشڵێت ئەو ڕاپۆرتانەی بینیوە کە تانکەکانی تورکیا نیشان دەدات لە سەر سنور بەڵام هیچ زانیارییەکی زیاتر نادات لەسەر هەبوونی لەشکری تورکیا لە ناو سوریا.
وەزیری درەوەی ڕوسیا دەشڵێت تورکیا ڕاگەیاندنێکی داوە کە بە مافی خۆی دەزانێت بۆ دروستکردنی هەرێمێکی ئاسایشی لە ناو خاکی سوریادا تا بۆ ڕێگەگرتن لە یەکگرتنەوەی کوردەکان لە تورکیا و سوریا.
http://www.dengiamerika.com/content/article/3233926.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر