Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ اسفند ۱۲, چهارشنبه

راگەیاندنی کانتۆنی ڕاپەڕین لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕیندا دوایین هەوڵی نەزۆکە لە زنجیرەک درۆ و بوختانی پارتی دژ بە پەکەکە و گۆڕان تەنیا بۆ چەواشەکاری و بەلاڕێبردنی ئەم پرسانەدا:






راگەیاندنی کانتۆنی ڕاپەڕین لە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕیندا دوایین هەوڵی نەزۆکە لە زنجیرەک درۆ و بوختانی پارتی دژ بە پەکەکە و گۆڕان تەنیا بۆ چەواشەکاری و بەلاڕێبردنی ئەم پرسانەدا:

یەکەم، سەرۆکی پارتی لە سەر کورسییەک دانیشتووە کە هی ئەو نییە.
دووەم، باکوور لە نێو شەڕدا دەکوڵێ و لە نەورۆزدا زەحمەتە بەر بە ڕق و قینی خەڵک بگیردرێ و دواتریش دەستپێکردنی هێرشەکانی گەریلا، پارتی بە وەکالەت دەیهەوێ هەر لە ئێستاوە ئاژاوەیەک ساز بکا و وزەی پەکەکە بە خۆیەوە لە باشوور خەریک بکا.
سێهەم، جارێکیتر نەورۆز هات و ئاسۆی دەوڵەتە بەڵێن پێداوەکەی بارزانی لە هەموو ساڵێکی دیکە لێڵ ترە، بەتایبەت لەم نەورۆزەدا پارتی دەیهەوێ ئاژاوەیەک ساز بکا و بەشێوەیەک خۆی لە باسی دەوڵەتی کوردی بدزێتەوە.
چوارەم، پارتی لە ژێر باری ئەو چاکسازییەی ڕایگەیاندووە توانای دەرچوونی نییە چونکە گەندەڵی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بە نێو لەشی پارتی و دامودەزگاکانیدا شۆڕ بۆتەوە. چاکسازییەکی ڕیشەی بە مانای لێکهەڵوەشاندنەوەو داڕمانی هەیکەلی حیزبی و ڕێکخستنی پارتییە. وەک نموونە دەبێ ئەم دەزگا میدیایانەی پارتی دابخرێن چونکە: پارەی ڕەشی نەوتی نادیاری بۆڕی بەدرۆ تەقێندراو لە ڕووداوە، پارەی پاشەکەوتی گومرێک، لای ئاسایش و پاراستن و کەناڵ ۲٤، پارەی سپی نەوتی دیار لە "ماڵ" و قاوەخانە سێبەرەکان و لای عەقید و ژنڕاڵە بندیوارەکانە و ...
پێنجەم، بەدوای چاکسازی بۆ دژبەری گەندەڵی خەڵک داوای چاکسازی سیاسیش دەکەن، لێرەدا بەر لە هەموو شتێک بارزانی ناتوانی لە سەر کورسییەکەی بمێنێتەوە.
شەشەم، ڕاپەڕین لە دەڤەری ڕاپەڕین، ڕانیە و قەڵدزە یەکێک لە شانازییە گەورەکانی بزووتنەوەی کورد لە باشوورە، ئەگەر خەڵک لەم ڕۆژەدا بە شێوەیەکی مەدەنی خۆپیشاندان بکەن و بڵێن ئێوە ئامانجەکانی ڕاپەڕینتان هەرزان فرۆش کرد و دوای ۲٥ ساڵ لە حوکمڕانی ئەوە حاڵ و وەزعی کوردستانە و دژ بە حکوومەتێکی نالایق خۆپیشاندان بکەن، ئایا ناحەقییان هەیە؟ بۆیە پارتی هەر لە ئێستاوە بە تۆمەتبارکردنی پەکەکە و گۆڕان دەیهەوێ ساڵیادی ڕاپەڕین لە دەڤەری ڕاپەڕین خەوشدار و چەواشە بکا.
حەوتەم، هەشتەم و دەیان هۆکاری دیکەش...
Siawash Goudarzi

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر