Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ فروردین ۴, چهارشنبه

دەلێن مسعود بارزانی رایگەیاندوە کاتیک واز لە دەسەلات دەهینیت کە دەولەتی کوردی رابەگەیندریت کە خۆیی سور دەزانیت کە دەولەتی کوردی لە ژیر سایەی یەکیەتی و



دەلێن مسعود بارزانی رایگەیاندوە کاتیک واز لە دەسەلات دەهینیت کە دەولەتی کوردی رابەگەیندریت کە خۆیی سور دەزانیت کە دەولەتی کوردی لە ژیر سایەی یەکیەتی و 
پارتیدا هەرگیز راناگەیندریت و مسعود بارزانی بە فەرمانی قارداشەکی هەلسوکەوت دەکات کە قارداشەکی دۆژمنی کوردە


مەسعود بارزانی وەک مرۆڤێکی چەند روو، ماوە ماوە خۆی نیشاندەدات.. 
دیمانەیەکی لەگەڵ ئەنبەرین زەمان ، کە کورتییەکەی لە خەندان بلاوبۆتەوە ، مەسعود بارزانی ، لە ناو ناکۆکییەکی سایکلۆژیی و سیاسی گوزەردەکات . 
وەک چۆن لە خەندان بلاوبۆتەوە ، جارێ نازانین چیدیکەشی لە دیمانە ئەسڵییەکە باس کردووە ، بەلام بە هەموو پێوەرێک ، دەردەکەوێت ، بارزانی لە حالەتێکی نەفسی ناجێگیردا ، قسەی و باسی لەسەر زۆرێک لە پرسە گرنگەکان کردووە.
پێش ماوەیەک بەبۆنەی نەورۆز پەیامێکی دا ، کە ئەو ئامادەیە پۆستەکەی جێبهێلێت و ئەو کێشە نییە و ، دیارە دەیانجاریش هەمان قسەی دووبارە کردۆتەوە ، بەلام لەواقیعدا پێچەوانەکەی راست بووە.
یەکەمجارە مەسعود بارزانی ، بە فێلکردن راستییەک بدرکێنیت کە لەو دیمانەیەدا دەڵێت: تا سەربەخۆی راناگەیەنێت ، دەستبەرداری سەرۆکایەتی هەرێم نابێت!.
ئەم رستەیە پێویست بە راوستانی زۆرە ، دەکرێت بە چەند خالێک ، شرۆڤەی بکەین ، کە دیارە هەمووی ، راچیتەی تەشخیسی حالەتی ناجێگیری نەفسی ئەو کەسە دەکات:
١- جارێ ماوەی سەرۆکایەتییان بە گوێرەی یاسا تەواوبووە ، شەرعیەتیان نەماوە. نێچیرڤان بارزانی چەند جارێک ئەو راستییەی لای یەکێتی و گۆڕان دووبارە کردۆتەوە.
٢- ئێستا بارزانی سەرۆکی پارتییە و هیچ دەسەلاتێکی لە سەرۆکایەتی هەرێم نییە ، ئەگەر مومارەسەش دەکات ، ئەوا کۆدەتایە بەسەر شەرعیەتدا.
٣- کێ داوای لە ئێوە کردووە بمێننەوە؟ ئیوە وەک باسمانکرد شەرعیەتتان نەماوە ، ئەی چۆن خۆت دەسەپێنێت تا جاردانی سەربەخۆی کوردستان؟!.پارتی بە تەزویر ١/٣ دەنگی بەدەستهێناوە ، دوای هاتنی داعش و شکستەکانیان لە شنگال و تەواوی کوردستان ، ئیستا بە تەزویریشەوە پارتی ناتوانێت ٢٠٪ دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
٤- سەربەخۆی کوردستان خواستی هەموو تاکێکە ، بەلام زەمینەسازی دەوێت ، ئەو زەمینەسازییە بوونی نییە ، درۆیەکی گەورەیە ، بۆیە دەوڵەتی سەربەخۆ بە مرۆڤی ئازا و پاشخانی پاکی سیاسی و شەفاف و دەستپاک دەکرێت ، ئەمانەش لە بارزانی بوونیان نییە.کەواتە دەولەت راناگەیەنرێت ، ئەویش بەردەوام دەبێت..فێلێکی باشە!.
٥- بارزانی دڵنیایە کە دەوڵەتی سەربەخۆ ناتوانێت رابگەیەنێت ، بەلام بەستانەوەی مانەوەی لە سەرۆکایەتی هەرێم بە خۆسەپاندن بە جاردانی دەوڵەتی سەربەخۆوە ، نیەتی ناپاکی بارزانی بەدەردەخات ، کە هاوشێوەی قەزافی و بنعەلی و علی عبداللە ساڵح بە هێز نەبێت، بە خۆشی و بە دیموکراسی ناڕوات.
٦-بارزانی باس لە گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان دەکات ، کە تاکە دەزگایەکی شەرعییە ، دەڵێت ئێمە و یەکێتی پێکهاتووین لەسەر گۆڕینی و بەدەنگدان ، باس لەوە ناکات کە خەریک بوو هەر بە دەنگدان ، پرسی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلاببێتەوە ، کەچی کۆدەتایی بەسەر شەرعیەتدا کرد.
دیارە بابەتگەلێکی زۆری لەو دیمانە ورژێندراوە ، بەلام هەوڵدەدەین لە پۆستی دابێت ، باسیان لێوەبکەین.
بە دیدی 'رۆژهەڵاتی ناڤین' . لەسەر گؤران و هەردوو لایەنەکەی دیکەی ئیسلامییە ، بە ئاشکرا ، داوای هەڵوێستی روون لە یەکێتی بکرێت ، بزانرێت ، وەک بارزانی دەڵێت ، ئیتفاقی ئاوا کراوە ، یا درۆ بە هەڵوێستی یەکێتی دەکات؟!.
بارزانی وەک کەسێکی نەخۆشی سایکلۆژی ، دەبینرێت ، جگە لە نسکۆ و نەهامەتی بۆ خەلکی هەرێمی کوردستان هیچ دەستکەوتێکی نەبووە ، راستە بۆتە ملیاردێر ، بەلام دڵنیایە ، لەگەڵ یەکەم رۆژی وازهێنانی ، تەواوی ئەو دەستکەوتە شەخسیانەی کە بە دزی و خیانەتکردن بەدەستی هێناوە ، لەدەستیان دەدات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر