Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۵ فروردین ۴, چهارشنبه

ڕوسیا ته‌نگ به‌ توركیا هه‌ڵده‌چنێت



ڕوسیا ته‌نگ به‌ توركیا هه‌ڵده‌چنێت
ڕوسیا حەملەیەکی جیهانی، میدیایی، یاسایی و سیاسیی فراوانی بۆ لێکۆلینەوە لە تاوانی جینۆسایدی دەوڵەتی تورک بەرامبەر کوردانی باکووری کوردستان دەستپێکردوە.کە بریتیە لە:

١. رێفراندۆمێک بۆ فیدڕالی کوردانی ڕۆژئاڤا لە سوریا
٢. کامپینێکی میدیایی تەلەفیزیۆنی، ڕادیۆ، ڕۆژنامە و سۆسیال میدیا بۆ ناساندنی تاوانەکانی تورک و بەرهەمهێنانی سێ فلیمی دۆکیۆمینتاری گرنگ و کاریگەر کە رادەی بێسنووریی تاوانەکانی تورک دژی کورد لە ناو شارە وێرانەکانی باکووری کوردستان نیشان دەدات.
٣. کامپینێکی جیهانی لەسەر رێکخراوی کەمپەینی جیهانیhttps://www.change.org/p/un-human-rights-council-justicefor… بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا لە جیهاندا بۆ لێکۆلینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەتاوانەکانی دەولەتی تورک دژ بە کوردان لە باکوری کوردستان.
٤. وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی روسیا و جێگرەکەی چوونەتە پاڵ ئەم کەمپینەوە وەک حەملەیەکی دیپلۆماسی.
٥. کەناڵی جیهانی بەناوبانگی "روسیا تودەی RT" پێوەندی بە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەورووپاییەوە کردووە تا ئیعراج و ناچاریان بکات یان لەم کامپینە بەشداربن یان دووڕوویی و ساختەیی خۆیان دەرخەن.
بۆیە پێویستە هەموو پارت، ڕیکخراو و میدیا کوردستانیەکان و خەڵک و تاکی کورد لە هەموو شوێنێک پشتگیری ئەم کەمپینە بکات کە هیوادارین بە دادگاییکردنی ئەردۆغان و تاقم و نۆکەرانی کۆتایی بێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر