Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ اسفند ۱۹, چهارشنبه

تەواوی بەرنامەی ئەم ئێوارەی ڤییەر، لە رۆناهی تیڤی.


تەواوی بەرنامەی ئەم ئێوارەی ڤییەر، لە رۆناهی تیڤی.
بەبەشداری، بەرێزان:
شەنگار برادۆست، بەرپرسی بەشی کوردی سۆرانی، ئاژانسی ژنها،بەتەلەفۆن لە باشوری کوردستان..ڕەمەزان ڤەسەک، هاوسەرۆکی هەدەپەی هەزەخ،بەتەلەفۆن لە باکوری کوردستان.

لە ڕێگەی ریپۆرتاژیشەوە، پەیامنێرانمان:
هۆشەنگ حەسەن و ئەنەس یلدز، لەبەرەکانی شەڕی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.


مژراەکان:
بەردەوامی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان ئێلین و جودی، لەڕۆژئاوای کوردستان و ئازادکردنی 5 گوند و سێ گوندکی دیکە لە چەتەکانی و دەستگرتن بەسەر بڕێکی زۆر و چەک و تەقەمەنی دا.
لەسەر هێرشە هاوبەشە شکستخواردوەکەی داعش و تورکیا بۆ سەر گرێ سپی ، چەتەیەکی داعش کە دیلە لای یەپەگە، زانیاری گرنگ ئاشکرا دەکات.
چالاکیەکانی ژنان بەبۆنەی 8 ئادار لە کوردستان و ئاستەنگی دروستکردن بۆ چالاکی هەولێر لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە.
دامەزارادنی یەکەمین ئاژانسی هەواڵی ژنان بە زمانی کوردی سۆرانی، لەلایەن ئاژانسی هەواڵی ژنهاوە.
بەرخودانی خۆسەری باکوری کوردستان و کوژرا و برینداربوونی ژمارەیەکی تر لە چەتەکانی ئاکەپە و نیگەرانی
چوار فراکسیۆنی پارلەمانی ئەرورپا، لە دۆخی باکور و تورکیا، لەسەر ئەوەش ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی یەكیتی ئەورۆپا.
سەردانی شاندێک لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕاپەرینەکەی 5ی ئاداری 1991ی قەزای رانیە و شاری سلێمانی بە یاوەری نوێنەرانی رێکخراوەکانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان بۆ قەندیل و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر