Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۴ اسفند ۲۱, جمعه

هەریمی کوردستان دەلێت ئیمە لە بەغداد دیمۆکرات ترین بەلام ئەوسە ؛لە بەغداد خەلک بە ئازادانە نارەزایەتی خۆیی دەردەبریت بەلام لە هەریمی کوردستان هەرکەسیک بەلیت بوو چی خەلک بی موچییە زیندانی دەکەن







هەریمی کوردستان دەلێت ئیمە لە بەغداد دیمۆکرات ترین بەلام ئەوسە ؛لە بەغداد خەلک بە ئازادانە نارەزایەتی خۆیی دەردەبریت بەلام لە هەریمی کوردستان هەرکەسیک بەلیت بوو چی خەلک بی موچییە زیندانی دەکەن
عێراق
سەرۆک وەزیری عێراق داوا دەکات کەسانی تەکنۆکراتی بۆ حکومەتە نوێـیەکەی پـێشنیاربکەن
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق داوای لە قەوارە سیاسیـیەکانی نێو پەرلەمان و کەسایەتیـیە ناودارەکانی وڵاتەکەی کردووە کەسانی تەکنۆکرات پـێشنیاربکەن بۆ ئەو حکومەتە نوێـیەی بەنیازە پـێکیبهێنێت.


تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق ئەمڕۆ هەینی ئەمەی ڕاگەیاند و گوتیشی لیژنەیەکی سەربەخۆ لە شارەزایان هەڵدەستێت بە بەربژارکردنی ناوەکان و دواتر لیستی ناوەکان دەخرێتە بەردەم عەبادی هەتا لە نێویاندا هەڵبژێرێت.
جێی ئاماژەیە لە مانگی ڕابردووەوە عەبادی باس لەو دەکات کە خوازیارە حکومەتێـکی تەکنۆکرات پـێـکبهێنێت و چیتر دابەشکردنی پـۆستەکان لەسەر بنەمای سیاسی و نەتەوەیی و ئاینزایی نەبن.
ڕۆژی چوارشەممەش سەرۆک وەزیری عێراق لە فەیسبوکەکەی خۆی نووسیویەتی لەم زووانە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە حکومەتەکەی دەکات و کەسانی تەکنۆکرات بۆ گرتنەدەستی ئەو وەزارەتانە پـێشنیاردەکات کە گۆڕانکاریـیەکە دەیانگرێتەوە، ئەمەش بەپـێی دەسـتور و هاوبەشی سیاسی لە نێوان پـێکهاتەکانی خەڵکی عێراق و نوێنەرە شەرعیـیەکانی.
هاوکات ئەمڕۆ هەینی بە هەزاران لە دانیشـتوانی بەغدا لە ناوەندی شارەکەیان خۆپـیشاندانی ناڕەزایـیان سـازکرد بە مەبەستی داوای گۆڕانکاری لە حکومەت و نەهێشتنی گەندەڵی لە وڵاتەکەدا.
سەڵاح بامەرنی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە بەغدا ڤیدیۆیەکی خۆپـیشاندانەکەی ناردووە.
http://www.dengiamerika.com/media/video/3231762.html

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر