Subscribe:

Ads 468x60px

ه‍.ش. ۱۳۹۵ فروردین ۹, دوشنبه

دیموکراسیەت لە جیهانى عەرەبى هێشتا سەرابە


دیموکراسیەت لە جیهانى عەرەبى هێشتا سەرابە
سێت جۆنس
عەرەب و دیمۆکراسی کوجا مەرحەبا
Foreign Affairs 
رۆژهەڵانى ناڤین کردوویەتى بە کوردى 

دواى تێپەڕبوونى زیاتر لە پێنج ساڵ بەسەر دەستپێکردنى بەهارى عەرەبى، دەبینین ئەو جۆش و خرۆشەى سەرەتاکانى راپەڕینەکە لەگەڵ خۆى هێنابووى ئێستا واقیعێکى سەرسەخت شوێنى گرتووەتەوە. لە گوزارشتە ناڕازییە نوسراوەکانى سەر دیوارەکانى تونس بۆ خلیسکانە نێو جەنگ لە دیمەشق و تەرابلوس، ئومێدەکانى ناوچەکەو جیهان بۆ هێنانەدى ئاشتى و دیموکراسى بەشێوەیەکى بەرچاو کاڵبووەتەوە. تونس بەنموونە وەربگرە، ئەو شوێنەى کە محەمەد بولعەزیزى عارەبانچى لە کانوونى دووەمى 2011 ئاگرى لە خۆى بەرداو ئەمەش بووە ئیلهامى بە ملیۆنان کەس لە جیهانى عەرەبى بەخشى تاوەکو لە دژى ستەمکارى راست ببنەوە. ئەمڕۆ وڵاتەکە مەترسى ئەوەى لەسەرە وەکو لیبیاى دراوسێى بخزێتە نێو شەڕو توندوتیژى. 
ئەم مانگە دەیان چەکدارى هاوپەیمانى دەوڵەتى ئیسلامى وەک گەردەلول دایان بەسەر شارۆچکەى بن گەردانى تونسى، لە نزیک سنوورى لیبیا. هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگاى هێزەکانى پۆلیس و سەربازى کە وەک سەرۆکى تونس وتى لەپێشدا نموونەى نەبووە کە بەهۆیەوە 54 کەس کوژران. لەراستیدا ئەم هێرشە بەدواى کۆمەڵێک هێرشى گەورەدا هات کە لە ساڵى رابردوو روویاندا: لە حوزەیرانى 2015 میلیشیاکان ناوچەى گەشتیاریى کەنارى دەریایان لە ساوس کردە ئامانجى هێرشە تیرۆریستیەکانى خۆیان و لە مارسى 2015 هەمان شتیان لەبەرامبەر مۆزەخانەى باردۆى نیشتیمانى ئەنجام دایەوە. خەڵکى ئاسایى تونس تادێت زیاتر ئۆقرەیان لێدەبڕێت. 
خراپى بارى ئابوورى و رێژەى بەرزى بێکارى خۆپیشاندانى لە سەرتاسەرى وڵاتەکە لێکەوتووەتەوەو حکومەتى تونسیش لە بەرامبەردا لە کۆتایى مانگى کانوونى دووەم بۆ سەرەتاى شوبات قەدەغەکردنى هاتووچۆى سەپاند. دۆخەکە لە وڵاتانى دیکەى عەرەبى خاوەن بەهارى عەرەبى بەهەمان شێوە دژوارو داتەپیوە. لە میسر بەنموونە ئەو هەڵبژاردنە دیموکراسییەى کە لە ساڵى 2012 ئیخوانى موسلیمینى بە قەڵەمبازێک هێنایە سەر کورسى حکومڕانى، ئەوە لە ساڵى دواتر بۆ کودەتایەک گۆڕدرا کە حکومەتێکى سەربازى چەسپاند لەژێر سەرۆک عەبدولفەتاح سیسى سەرۆکى پێشووى هێزە سەربازییەکانى میسر. ئێستا سیسیش تادێت رووبەڕووى مەترسی هێرشە چەکدارییەکان دەبێتەوە، بەمەش خستنە خوارەوەى فڕۆکە بارهەڵگرەکەى روسى لە نیمچە دوورگەى سینا لە ئۆکتۆبەرى 2015 بەتەواوى ئەمەى روون کردەوە. 
بەهەمان شێوە دەسەڵاتەکەى سیسیش رووبەڕووى داتەپینى بارى ئابوورى و دەرەنجامەکانى بووەتەوە. حکومەتى سیسى لەوەدا شکستى هێناوە بتوانێت بەر بەو ناڕەزایى و بێزارییەى خەڵک بگرێت کە لەنێو خەڵکە هەژارەکەى وڵاتەکە تا دەوڵەمەندەکەى بڵاوبووەتەوە. 
هەرچى وڵاتەکانى دیکەى بەهارى عەرەبییە وەکو لیبیا، سوریاو یەمەن، ئەوە دۆخەکە زۆر خراپترە، چونکە وا لەنێو زۆنگاوى شەڕى خوێناوى ناوخۆدا ماونەتەوە. لیبیا، کە ئیدارەى ئەمریکى سەرۆک ئۆباما یارمەتیدەر بوو بۆ روخاندنى رژێمەکەى موعەمەر قەزافى لە 2011و پشتیوانیکردنى هەڵبژاردنى دیموکراتى، ئێستا زۆرترین ژمارەى رێکخراوە سەلەفییە جیهادییەکان لە ئەفریقیا لەخۆوەدەگرێت. یەمەن کەمێک باشترە. دواى سەرکوتکردنى خۆپیشاندەرانى یەمەنى لە 2011، سەرۆک عەلى عەبدوڵا سالح دواجار رازى بوو کورسیەکەى بۆ جێگرەکەى عەبدول مەنسور هادى بەجێبێڵێت. بەڵام هادى لە کانوونى دووەمى 2015 دەستى لەکارکێشایەوە دواى ئەوەى یاخیبووە حوسییەکان دەستیان بەسەر پایتەخت دا گرت، نغرۆکردنى زیاترى وڵاتەکە بۆ نێو شەڕى ناوخۆ کە لەو کاتەوە هاوپەیمانیەک بە سەرکردایەتى سعودیە هاتوەتە ناو شەڕەکەوەو بووەتە هۆى کوژرانى دەیان هەزار خەڵکى مەدەنى.
دوجار سوریا لەنێو شەڕى ناوخۆدا ماوەتەوەو کە بەهۆى ئەمەوە لەنێوان 250- 500 هەزار کەس کوژراون و نزیکەى 11 ملیۆن کەس ئاوارە بوونە. نزیکەى 5 ملیۆنیان چوونەتە دەرەوەى وڵات. ئەو شەڕەى سوریا لە هەر شەڕێکى دیکەى ئەم سەردەمە زیاتر سەلەفى جیهادى بەلاى خۆیدا راکێشاوە. بەپێى هەندێ لە خەمڵاندنەکان، زیاتر لە 20،000جیهادى سەلەفى لە سوریادا هەن. بەگوێرەى راپۆرتێکى بانکى جیهانى، لەسەرتاسەرى ناوچەکە کوالێتى حوکمڕانى لە ئێستادا بە بەراورد بە رۆژگارى پێش بەهارى عەرەبى نزمتر بووە بە نزیکەیى لە هەر کاتیگۆرییەک لە حکومەتێکى کاریگەرەوە بۆ حکومەتێکى گەندەڵ. 
ژمارەیەکى زۆر لە حکومەتەکانى ناوچەکە، بەتایبەتى ئەوانەى کەنداو، زۆرینەى سەرچاوەى داهاتیان لە سەرچاوەکانى وەکو نەوت و یارمەتیە دەرەکیەکانە ئەمەش رێگەیان بۆ خۆش دەکات کە دووربکەونەوە لە باج سەندن لە هاونیشتیمانەکانیان، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ نەهێشتنى هەبوونى هەر جۆرە خواستێک بۆ گۆڕانکاری لە هەڕەمى دەسەڵات و نوێنەرایەتیکردنێکى سیاسى باشتر. 
https://www.foreignaffairs.com/…/2016-…/democracy-arab-world
GillaVisa fler reaktionerKommenteraDela

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر