Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۲۲, شنبه

پۆمپئۆ دژی ئێران و تورکیە قسەی کردەوە


پۆمپئۆ دژی ئێران و تورکیە قسەی کردەوە

پەمپئۆ له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی سعوودی گوتی:


 ـ هاوبه‌شه‌كانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز ناوچه‌كه‌ جێ ناهێڵین.
ـ هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی ستراتیژی و هێزێكی به‌توانای عه‌ره‌بی ده‌ده‌ین، كه‌ توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی هه‌بێت.
ـ له‌ناوبردنی داعش كاری له‌پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌ و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ـ ئه‌مه‌ریكا له‌ پاڵنه‌ره‌كانی توركیا تێده‌گات بۆ پارێزگاریكردن له‌ سنوور و گه‌له‌كه‌ی، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ كوردی سووریا تیرۆریست نییه‌.
ـ بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا، هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر ستراتیژیه‌ته‌كه‌یدا ناهێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆر و دژایه‌تیكردنی ئێران نابێت‌.
ـ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا مانای پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ نییه‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
 ئەمریکا گوشارەکانی لەسەر ئێران زیاتر دەکات

▫️  پۆڵەندا خاوەنداریی کۆبوونەوەیەکی گەورەی وڵاتان دژی ئێران دەکات

▫️  مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند مانگی داهاتوو، ئەمریکا دانیشتنێکی جیهانی لە وڵاتی پۆڵەندا (لهێستان) بە زەقکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەتی ئێران بەڕێوە دەبات.

▫️  پەمپئۆ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ تۆڕی هەواڵدەری فاکس نیوز کە ڕۆژی هەینی بڵاو کراوەتەوە، گووتی "لەو دانیشتنەدا وڵاتانێک لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادە دەبن"، ئەو دانیشتنە وا بڕیاڕە ڕۆژەکانی ٢٤و ٢٥ی ڕێبەندان لە پۆڵەندا بەڕیوە بچێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر