Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۲۶, چهارشنبه

دوینە سێشەممە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر.



دوینە  سێشەممە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر.
جمهوري ئيسلامي ئيران كه له سالي 2017 گه ماروي خسته سه ر هه رئمي كوردستان و هه تا سنوريشي داخست . جه واد زه ريف وه زيري ده ره وه ي ئيران له كونفرانسئكي بازرگاني دا له گه ل نچئروان بارزاني سه روكي حكومه تي كوردستان له هه ولئر كه وته پارانه وه و رايگه ياند كه وه رن له گه ل ئيمه كار بكه ن، ئيمه شه ريك و دوستي باش بو ئيوه ده بين .
.
.
ئه و ئالايه ي كوردستان كه له پئش زه ريف دايه هه ر ئه و ئالايه يه كه تاكو دووئنئ له په رله ماني ئيران هندئك شتي له باره يه وه ده يگوت ، به لام ئه مرو به سه رشوري و مه جبوري ناچار به دانيشتن له ژئر ئه م ئالايه پيروزه ي كوردستان بو .. روژاني باشتر و شتي خوشتر له رئگه دايه بو گه لي كورد . وه هيچ كه س و ولاتئك ناتوانئت پئگه ي كورد له به ر چاو نه گرئت .
.
زەریف سەرەتا فراڤینی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم خوارد و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و بەشداری کۆڕبەندی پەرەپێدانی ئابووری نێوان هەرێم و ئێرانیان کرد کە درێژەپێدەری کۆنفڕانسی پەرەپێدانی ئابووری ساڵی پار بوو کە وەزیری پەرەپێدانی پیشەسازی تێیدا بەشدار بوو.
دواتر و بۆ نانی نیوەڕۆ لە ماڵی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی و مەسروور بارزانی کۆ بووەوە.
بڕیاریش وایە زەریف سەعات ۲:۳٠ لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەچێتە سلێمانی و سەعات ۳:۳٠ بەشداری کۆڕبەندی ئابووری سلێمانی و ئێران بکات.
بە پێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی، زەریف بڕیارە سەردانی دەباشان بکات بۆ چوونە سەر گڵکۆی مامجەلال و لەو بەینەیشدا کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ دوو بەرپرسی یەکیەتی دەبێت.
لەگەڵ زەریف، مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و داناییفەر باڵیۆزی پێشوو لە بەغدا و سەرۆکی پەرەپێدانی بازرگانی ئێران هاتوونەتە هەرێم.
زەریف لە هەولێر لەگەڵ هەر سێ بارزانییەکە (مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی) کۆ دەبێتەوە.
پاشان دەچێتە سلێمانی و لە گراند ملینیۆم دوو کبۆوونەوە ئەنجام دەدات.
وەزیرى دەرەوەى ئێران لە هەولێر گوتی:
ـ نامانەوێت سزاکان کاریگەرى لەسەر ئاڵوگۆڕى بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
ـ خۆشحاڵین بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا.
ـ هیوامان ئەوەیە بە زووترین کات کابینەى نوێی حکومەتى هەرێم پێک بهێنرێت.
ئێران:
ـ زۆربەی ئەو کەسانەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هاتبوونە باشووری کوردستان بەشی زۆریان لە سوپای قۆدس بوون.
ـ ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی هێنایە هەولێر و باشور، مەسەلەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانە.
ـ پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەرلەمانی وآتەکەی سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان کردبوو.
ـ سوپای قودسی ئێران پڕووپاگندەی ئەوە ئەکات لەگەڵ هەندێک لە  شێعەکانی عێراق خەریکی گەڵاڵەیەکە بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق.
ـ ئەمریکا لیستێکی ٦۷ گرووپی داوەتە عێراق کە ۳۹ گرووپیان ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرماندەری خامنەیی دان.
ـ کورد کە نایەوێت بڕواتە بەرەی ئەمریکا، ئەگەر بڕواتە بەرەی ئێرانیش ئەیدۆڕێنێ.
ـ وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر هیچی دەست نەکەوت.
ـ ئێران لەسەر گەمارۆکانی ئەمرێکا، تەنیا هەرێمی کوردستانی بۆماوەتەوە.

▫️پەکەکە:
ـ پەکەکە، ئیدۆلۆژی خۆی لە  دژایەتی لەگەڵ ئەمریکا دەبینێ.
ـ ڕۆژاوا لە دووڕیانێکدایە کە یا خۆی بڕیار بدا یا بە قسەی پەکەکە بکات و بەمەش پشتگری ئەمریکا لەدەست دەدات.
ـ دۆژمنی ژمارە یەکی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات، کۆماری ئیسلامیە.
ـ پژاک بەو ۱۲ کەسە کە لە حیزبی وەحدەتی میلیی گیراون گوتبووی "وەرنە دەرێ ئەگینا ۴۰ ڕۆژی تر لە لایەن ئیتلاعات  دەستبەسەر دەکرێن".
ـ پەکەکە بە ئاشکرا دەڵێ "ئێمە دژی دەوڵەت نەتەوەین" یانی دژی دەوڵەتی کوردین.
ـ ئێمە دژی پەکەکە نین و دژی دەستێوەردانی حیزبێک لە پارچەیکی تری کوردستان، لە پارچەکانی دیکەین.
ـ ئێمە دژی هەرجۆرە لەتبوونێکین لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر