Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ بهمن ۵, جمعه

دەرئەنجامی هتنەکەی زەریفی بۆ هەولێر و لێکەوتەکانی


دەرئەنجامی هتنەکەی زەریفی بۆ هەولێر و لێکەوتەکانی 
نهێنی بودجەی عێراق سەبارەت  بە هەرێمی داگیرکراوی کوردستان!.
کێ رۆڵی "رەزا زەراب"ی لە هەرێم پێسپێردراوە؟!


بودجەی ساڵی ٢٠١٩ لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێنرا ، فراکسیۆنی بەناو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم هەریەکەو وەک دەستکەوت پەسەندکردنی ماددەی ١٠ ی یاسای بودجە سەبارەت بە هەرێم لە مزایەدەیەکی ناشیریندا  بەخەڵکیان فرۆشتەوە.
ماددەکە گوایە ئەگەر هەرێمە داگیرکراوەکەی باشوری کوردستان  ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتیش رۆژانە تەسلیم نەکات ، ئەوا هەر مووچەی فەرمانبەران و چەکدارەکانی حزب دەنێرێت.
باشە چی وایکرد فراکسیۆنەکانی شیعەی سەربە ئێرانو سونەکانی سەر بە تورکیا ، ئاوا دڵیان نەرم بێت؟!.
هیچ خاوەن لۆژیکێک ناتوانێت باوەڕ بەوە بهێنێت کە فراکسیۆنەکانی ئەو حزبە بەناو سیاسیانە بتوانن لایەنی بەرامبەر قەناعەت پێبهێنن ، کە ئەگەر نەوتیش تەسلیم بە سۆمۆ نەکرێت ، حکومەتی عێراق بودجە بۆ مووچە دەنێرێت.
فراکسیۆنە بەناو کوردییەکان ئەوەندە بەهێز نین تا بتوانن ، مەرجێکی ئاوا بسەپێنن.
ئەم پەسەندکردنە ، لەسەرووی فراکسیۆنەکانەوەیە ، بە راشکاوانەتر بلێم ، ئێران سەپاندویەتی ، بۆ مەبەستی خۆی کە لە خوارەوە باسی لێوە دەکەین.
تورکیا وئێران لەسەر دژایەتیکردنی ئەمەریکا موتتەفیقن ، لە رێگای وەکیلەکانیانەوە دەیانەوێت دژایەتی سیاسەتی ئەمەریکا بکەن لە ناوچەکە ، یەکێ لە ناوچە گەرمەکان دیارە عێراقە.
پارتی وەک مورتزەقەیەکی تورکیا ، دەستی واڵاکراوە لەلایەن دزگای جاسوسی میتەوە ، خۆ لە ئێران نزیک بکاتەوە و بەیەکەوە کارێک بکەن ، سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە ، شکست پێ بهێنن.
بە کورتی دەیانەوێت  سەرۆکی پارتی و حکومەتی هەرێمۆکەکەی دادێ   ، رۆڵی رەزا زەڕاب و خەلق بانک ببینن.هەر بۆ زانیاریاتن ئێستا رەزا زەراب وجێگری بەرێوەبەری گشتی بانکی خەلق بانک لە ئەمەریکا دەستگیرکراون.
کاتێ چاوپۆشی لە ناردنی نەوتی هەرێم دەکرێت ب ئەوەی بە هەوەسی پارتیو تورکیا رەوانەی دەرەوە بکرێت ولە رێگای  سۆمۆوە نەنێردرێت و ، لە هەمانکاتیشدا  بودجەش هەر بۆ هەرێمۆکەکەی کوردستان دێت ، دەبێت هەڵوەستیەک بکەین و بڵێن : کەواتە پیلانێک هەیە ، ئەو پیلانەش هەناردەکردنی نەوتی ئێران و هەرێمە بەرێگای تورکیاوە، بۆ تیدا بزرکردنی نەوتی ئێران ە قاچاغ ،لە پێناو دەربازکردنی ئێران لە سزاکانی ئەمەریکا ، کە لەم ناوەندەدا تورکیاش سودمەند دەبێت و، درێژەش بە تاڵانکردنی نەوتی خەڵکی کوردستان دەدرێت و، لەم ناوەندەشدا  لاوازکردنی پێگەی ئەمەریکا لە سزاکانی بۆ سەر ئێرانی لێدەکەوێتەوە.
 دوا مۆر لەلایەن زەریفی و دەزگای جاسوسی میت لە هەولێر  لە پیلانەکە درا بۆ ئەوەی پارتی جێبەجیی بکات ، ئەویش بە زەمینسازیی لەو بودجەیەی کە دوێنی بە فەرمانی وەکیلەکانی ئێران و تورکیا تێپەڕێنرا.
لەسەر ئەمەریکایە ئەم پیلانە پووچەڵ بکاتەوە ، پارتی زیاتر بخاتە ژێر گوشارەوە ، ئەگەر بەردەوامیش بوو ، ئەوا بەرپرسە یەکەمەکانی بخاتە لیستی تیرۆر ، وەک چۆن قاسم سلێمانی و ئەوانی دیکە لە لیستی تیرۆرن ئەوانیش بخاتە لیستی تیرۆر و لە هەر شوێنێک لە دەرەوە ببینرێن ، دەستگیریان بکەن.
پارتی گەمەیەکی مەترسیدار دەکات ، دەیەوێت بەفەرمانی ئەردۆگان ، ئێران بپارێزێت ول دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی  زیاتر کار بکات.
کادیرەکانی پارتی دەڵێن: لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ لێدانی ئەمەریکا لە کارداین ودژایەتی ئەمەریکا دەکەین.
لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ، ئەو فراکسیۆنە سوک و ریسوایانە کە بانگەشەی سەرکەوتن و دەستکەوت دەکەن ، نازانن ئەوانە بەشدارییان پێکراوە لە گەمەیەکی چەپەڵ ، لە پیلانێک بەشدارن کە هیچی لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان نییە ، ئەوانە جگە لە فراکسیۆنی پارتی ، هەموو پاداشتی دز و تاڵانچییەکان دەکەن و گوایە مووچەی چەکدارەکانی حزبیان دابین کردووە کە دەستیان سورە بە تیرۆری خەڵکی. زرێڤانی کەی چەکداری نیشتمانە ، دژە تیرۆر کەی دەزگای دژە تیرۆرە ؟! مەگەر ئەو چەکدار و دەزگایانە دەزگای داپلۆسێنەر و تۆقاندن نین؟!.
گۆڕان کاتی خۆی شانازی دەکرد ، مووچەی چەکدارە چەتەکانی حزبی زیادکرد ، لەکاتێکدا ئەو چەتانە خەڵکی نارازیان  تیرۆر دەکرد!..ئەوە چ مزایەدەیەکی سوک وریسوایە؟!.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر