Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ دی ۲۹, شنبه

لەپرسی ناوچەی ئارامدا تورکەکان یارییەکی زۆڵانە دەکەن.



لەپرسی ناوچەی ئارامدا تورکەکان یارییەکی زۆڵانە دەکەن.
ترەمپ بە ئەردۆغانی گوتووە ناوچەیەکی ئارام دادەمەزرێنم و نەھاتۆتە سەر وردەکاری ئەو ناوچەیە. ئەردۆغانیش رەزامەندی دەربڕیوە. 

تورکەکان سوور دەزانن ئەمریکا مەبەستی چ جۆرە ناوچەیەکی ئارامە، بەڵام ئەوان دێن ئیدیعا بۆ ئەو شێوازەی ناوچەی ئارامە دەکەن کە خۆیان مەبەستییانە. لێرەدا دەیانەھێت چەند ئامانجێک بپێکن:
یەکەم: جەنگێکی دەروونی لەگەڵ کوردانی ڕۆژاڤادا دەکەن و دەیانەوێت کوردەکان ناچار بن روو بکەنە ڕێککەوتن لەگەڵ روسیا و ئەسەدا و بەو جۆرەش کەلێنێک بخەنە نێوان رۆژاڤا و ئەمریکا.
دووەم: بەڕاگەیاندنی ئەو ڕێککەوتنە بێ بنەما و فەیکە لەگەڵ ئەمریکادا دەیانەوێت ئەردۆغان وە سەرکردەیەکی خاوەن نفوز و کاریگەر و باڵادەست لەسەر ئاستی دونییادا پیشانی ڕای گشتی تورکییا بدەەن. ئەگەر ئەمریکا ھاتە ژێر باری خواستی تورکەکانەوە، ئەوا ئەردۆغان نەخشی ھێناھە و وەک رابەرێکی سەرکەوتوو بەسەر کوردا دەردەدکەوێت. ئەگەر ئەمریکاش ئەو ناوچە ئارەمە وەھمییەی تورکەکانی رەتکردەوە، بەرای گشتی تورک دەڵێن ئەوە ئەمریکا و دونییایە موئامەرە دژی تورک دەکەن و لە رێکەوتنەکانییان پاشگەز دەبنەوە.
سێێیەم: ئەوان بە راگەیاندنی رێککەوتنی پێشوەختە و ڕۆڵ و خواستی تورک لە سەپاندنی ناوچەی ئارام و دەسبەسەرا گرتنی رۆژاڤا دەیانەوێت ئەمریکییەکان بخەنە بەردەم ئەمری واقیع و وایان لێبکەن کە دانوسان لەسەر ئەو ڤێرژنەی تورکەکان بکەن و لەوێوە دەست پێبکەن. ئەگەر ئەمە رووبدات، ئەوا تورکەکان دەسکەوتی باشتر و جێگە و پێگەی باشتر بۆ خۆیان دابین دەکەن و وادەکەن زۆرترین زەربەش لەدەسکەوتەکانی کورد بدەن. لەخراپترین حاڵەتدا تورکەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو پرۆژە دوا بخەن و بەربەست بخەنە بەردەم بڕیاردان و جێبەجێکردنی.
پرسیار ئەوەیە چەندە کوردانی رۆژاوا توانای خوێندنەوەی ئەو گەمە تورکیەیان ھەیە و دەتوانن دوور لە پەرچەکرداری نادیراسەکراودا ئەمریکییان وادار بە سەپاندنی ئەو ناوچە ئارامە بکات کە کورد تێیدا پارێزراو دەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر