Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۷ بهمن ۵, جمعه

جارێکیتر عەبدول حەکیم بەشار کە ئاژانێکی ماڵە بارزانی و فاشیزمی دەوڵەتی تورکە، لەدژی رۆژئاوای کوردستان دەستیکردۆتەوە بە قسەکردن. بەڵام هەموو ئەو لێدوانانەی کە دەیدات هەمووی لە بێچارەیی و فەشەلی سیاسی-فکری ئەوانەوە سەرچاوە دەگرێت. لێرەدا حەزە دەکەم بیرەوەرییەک بگێڕمەوە:

جارێک لە کۆبوونەوەیەکدا کە زۆربەی ئەندامانی حیزبەکانی تێدابوو، عەبدول حەکیم بەشار کە نوێنەری ئەنەکەسە-یە، لەدژی رێوەبەری تەڤدەم و رۆژئاوای کوردستان دەستیکرد بە قسەکردن. لە کۆتایی قسەکانیدا ووتی: بۆ ناهێڵن ئێمە بچینەوە رۆژئاوا، ئایا هەتا ئێستا لووتی کەسێکمان لە خوێن هێناوە؟
ئاڵدار خەلیلیش وەک نوێنەری تەڤدەم دانیشتبوو و گوێی لەقسەکانی دەگرت. ئاڵدار خەلیل وەڵامی داوە: ئەگەر مەردی وەرە لووتی کەسێک لە رۆژئاوا لە خوێن بێنە، جا ئەو کات قسە دەکەین. ئێوە کێن هەتا بێن لووتی کەسێک لە رۆژئاوا لەخوێن بێنن؟
ئەم دەربڕینەی عەبدول حەکیم بەشار گوزارەی لە عەقڵیەت و تێڕوانینی ئەوان بۆ سیاسەت و کۆمەڵگا دەکات و وەڵامەکەی ئاڵدار خەلیلیش تابڵۆی تێڕوانین و رامانی تەڤدەم بۆ سیاسەت و کۆمەڵگا. هەتا ئەو ئیرادەیە هەبێت حەکیم بەشارەکان جێگایان هەر روداوو و ئیستانبووڵە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر