Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۲۰, یکشنبه

( 16 ) چه‌کداری تر له‌عه‌فرین کوژران


( 16 ) چه‌کداری تر له‌عه‌فرین کوژران

شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت له‌شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌و ( 16 ) ئه‌ندامی گرووپه‌ چه‌ته‌کان کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون و شه‌ڕڤانێکی YPGش گیانی له‌ده‌ستدا . 
سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌کان رایانگه‌یاند شه‌ڕ و پێکدادان له‌ده‌ڤه‌ری عه‌فرین تا ده‌ڕوات سه‌خت تر ده‌بێت و له‌گوندی باعسوفان شه‌ڕ و پێکدادانی سه‌خت نێوان شه‌ڕڤانانی YPG و گرووپه‌ چه‌ته‌کان هاته‌ ئاراوه‌ و له‌ئه‌نجامدا ( 16 ) ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سرا کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار بوون . 
هه‌مان سه‌رچاوه‌ راشیانگه‌یاند له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌ڕڤانێکی YPGش گیانی له‌ده‌ست داوه‌ .
شه‌ڕ و پێکدادان هێشتا به‌رده‌وامه‌ .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر