Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۹, شنبه

سكاڵای‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن دادگایه‌كی‌ فه‌ره‌نساوه‌ كاری‌ له‌سه‌رده‌كرێت


سكاڵای‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن دادگایه‌كی‌ فه‌ره‌نساوه‌ كاری‌ 

له‌سه‌رده‌كرێت.

31 ئابکوردستانی هه‌ڵه‌بجه‌ - ش ش -
له‌سه‌ر سكاڵای‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ سزادانی دوو كۆمپانیای فه‌ره‌نسی‌، دادگایه‌كی‌ فه‌ره‌نسا كار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ ده‌كات‌و وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ خۆشحاڵی راده‌گه‌یه‌نێت.
میهره‌بان سه‌لام، هه‌ڵه‌بجه‌: وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، كامیل عه‌بدولقادر، ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌، به‌ئاوینه‌نیوزی‌ راگه‌یاند "پاش به‌ستنی‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ گروپێك پارێزه‌ری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانمان ئاگاداركرده‌وه‌ سكاڵا تۆماربكه‌ن، ئه‌وه‌بو نزیكه‌ی‌ (3000) كه‌س سكاڵایان تۆماركرد دواتریش 20 سكاڵاكار به‌نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌موو سكاڵاكاره‌كان له‌دادگایه‌كی‌ پاریس سكاڵایان له‌دژی‌ دوو كۆمپانیای فه‌ره‌نسی‌ تۆماركردو خۆشبه‌ختانه‌ش دۆسیه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ وه‌رگیرا".

ئامازه‌شی‌ به‌وه‌دا "ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ دڵخۆشیه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێسته‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ حكومه‌تی‌ فه‌ره‌نسی‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌تاوتوێكردنی‌ دۆسیه‌كه‌ له‌دادگایه‌كی‌ فه‌ره‌نسیداو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدان كه‌ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی‌ فه‌ره‌نسی‌ ده‌ستی‌ هه‌بێ له‌و تاوانه‌دا بدرێته‌ دادگاو سزا بدرێ".

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ قوربانیانی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وتیشی "كۆمه‌ڵه‌كه‌مان به‌هاوكاری‌ رێكخراوی‌ ده‌زگای‌ پارێزه‌رانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ستا به‌م كاره‌‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م كه‌یسه‌دایه‌".

له‌هه‌مان كاتدا داواشیكرد، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌رچی‌ پێده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ وه‌ك ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێی‌ بكات.
http://www.awene.com/article/2013/08/31/25174

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر