Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۲۹, سه‌شنبه

گرووپه‌ چه‌ته‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌رشاندى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى و YPGش وه‌ڵامى دایه‌وه‌ ANF



گرووپه‌ چه‌ته‌کان هێرشیان کرده‌ سه‌رشاندى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى و YPGش وه‌ڵامى دایه‌وه‌ANF




 - گرکێ له‌گێ 
شاندى کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان دواى ئه‌وه‌ى له‌ دێرک چووه‌ گرکێ له‌گێ و له‌هه‌رێمى شه‌ڕ لێکۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێکرد ، رووبه‌رووى گولــله‌بارانى چه‌ته‌کان بووه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه‌ هێزه‌کانى YPG وه‌ڵامێکى توندى چه‌ته‌کانى دایه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا (2) تانکى گروپه‌ چه‌ته‌کان تێکشکێندران .

دواى ئه‌وه‌ى شاندى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى دێرک ته‌واو کرد ، به‌ره‌و شارى گرکێ له‌گێ به‌ڕێکه‌وت . ئه‌ندامانى شانده‌که‌ له‌و شوێنه‌ى ته‌قینه‌وه‌ى لێ ئه‌نجامدرا، لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێکرد و دواتر چوونه‌ گوندى رێمالاپاشا که‌ ده‌که‌وێته‌ باشوورى گرکێ له‌گێ و ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا چه‌ته‌کان هێرشیان کردبووه‌ سه‌ر ئه‌و گونده‌ .
له‌کاتى لێکۆڵینه‌وه‌ى شانده‌که‌دا ، گروپه‌چه‌ته‌کان له‌ده‌وروبه‌رى گوندى یوسفییه‌ به‌ چه‌کى قورس و قه‌رناس ئۆتۆمبێله‌کانى شانده‌که‌یان دا به‌ر گولــله‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هێزه‌کانى YPG وه‌ڵامێکى توندى چه‌ته‌کانى دایه‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا شه‌ڕوپێکدادان هاته‌ئاراوه‌ .
له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا که‌ ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانه‌ى له‌گوندى مه‌زلوما و تایا سه‌ربه‌ تربه‌سپى هه‌تا گوندى سوێدییه‌ ، یوسفیه‌ و سه‌فا سه‌ربه‌ گرکێ له‌گێ روویداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌ . به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارى له‌هه‌رێمه‌که‌ به‌ده‌ستکه‌وتوون ، له‌شه‌ڕوپێکدادانى ده‌وروبه‌رى گوندى یوسفیه‌ و سه‌فا (2) تانکى گروپه‌ چه‌ته‌کان تێکشکێندراون و له‌هه‌رێمی شه‌ڕه‌که‌دا به‌جێ ماون .
هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕوپێکدادانى سه‌رله‌به‌یانى له‌گوندى سه‌فا تانکێکى ترى گروپه‌ چه‌ته‌کان تێکشکێندرا .
له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ ئه‌ندامانى شانده‌که‌ دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕ ده‌ستى پێکرد ، گه‌ڕانه‌وه‌ گرکێ له‌گێ و له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانى مه‌ده‌نى چاوپێکه‌وتن یان ئه‌نجام دا .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر