Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۸, جمعه

بەشداری نوێنەری کۆماری پەتوسیداری ئیران لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە ئەو کۆنگرەییە نوێنەرانی راستەقێنی کورد تێدا بەشداری ناکەن


بەشداری رەیۆەیی و گۆرگ ؟؟؟
بەشداری نوێنەری کۆماری پەتوسیداری ئیران لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کە ئەو کۆنگرەییە نوێنەرانی راستەقێنی کورد تێدا بەشداری ناکەن.

بەڕاستیی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەکات؟


دەنگۆیە کە نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆنگرەی نەتەوەیی کورد دا بەشداری دەدڕێت، لە ڕووانگەی منەوە ئەو کردەوە لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە گرنگە و لە درێژخایەندا ئاکامی ئەرێنی لە سەر مەسەلەی نەتەوایەتیی کورد دەبێت، ئەو پێشنیارە لە لایەن هەرکەسێکەوە هاتبێتە گۆڕێ هێندێک تایبەتەمندی تێدایە کە بۆ ڕابەرێک پێویستە و من وەک تاکێکی کورد بە داهاتوو گەشبین دەکات.

پتر لە ١٠٠ ساڵە کورد دەچەوسێتەوە، سەرکوت و بێدەنگ دەکڕێت و لە هەمان حاڵ دا کڕنۆش دەبات بۆ چەوسێنەرەوەی خۆی، ئەوەی کە ئەمڕۆ باسی لێوە دەکڕێت بابەتێک بووە کە نەتەوکانی دەسەڵاتدار حازر نەبوون گوێگری بن، جابا جارێک رووبدات کە بەشێوەی ئاسایی و دڵخواز گوێڕاگر و بەشداربن لە گۆنگرەی داوخوازییەکانی کورد دا.
کورد نەتەوەیەکی بەشخوراوە و نەتەوەکانی دیکەش بەشێوەی پشتاوپشتی (ژەنەتیکی) خوێنمژ و کورد کوژ نەبوونە بەڵکو  لەیەک حاڵی نەبوون و دواکەوتوویی سیاسی بەهۆکاری دژایەتی ئەوان پێناسە دەکڕێت، دانووستاندن ٦ شێوەی هەیە و ئەگەر لایەنی کوردی پێشنیاری وای هێنابێتە گۆڕێ  لە باری زانستییەوە هەنگاوێکی زۆرگرنگ و پێشکەوتووانەیی هەڵگرتەوە چوونکە ئەمڕۆکە لە دونیایی پێشکەوتوودا لە دانووستاندن وەک ئامێرێکی گرنگ بۆ کردنەوەی زۆرێک لە گرێکوێرەکان ئیستەفادە دەکەن.
بەشداری نوێنەر یان نوێنەرانی گەڵانی دیکە دەتووانێت وەسیلەیەکی گرنگ بۆ بەرگری لە پێکدادانی و ئاڵۆزی سیاسیی بێت و وەڵامی زۆر پرسیار ئەوان بداتەوە، هیوادارم ئەوانیش بەشێوەی چالاک بەشداری ئەو کۆنگرەیە بن.
 فاتح ئارش

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر