Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ شهریور ۵, سه‌شنبه

کاک خالیدی عەزیزی نابێت ئێوە وا بێربکەنەوە کە هیچ لە برژەوندی نەتەواتێدا نییە ئەو قسە و باسانە بس لە برژەوندی دۆژمنانی کوردایە




کاک خالیدی عەزیزی نابێت ئێوە وا بێربکەنەوە کە هیچ لە برژەوندی نەتەواتێدا نییە ئەو قسە و باسانە بس لە برژەوندی دۆژمنانی کوردایە قسەکانی کاک خالیدی عەزیزی باش نیە دەتوانێت دژی نەتەوەکی خۆیی بێت قازانجی قسەکانیشی بۆ دۆژمنانی کورد بێت.

ئەم باسانە باسێکی سیاسی و دلپیسیە برانبەر بە یەکتری هیچی دیکە لە هئەم باسانە نابیةێرێت




دەی کاک خالید گیان پ ک کەیش برای ئێوییە پژاکیش هەر کوردە با ئەو هەرەشانە ئاراستی دۆژمنانی کوردی بکەێت باشترە لە ئەوەیی ئاراستی پارتێکی کوردی برای خۆتی بکەێت بۆ لە جیاتی ئەوەی هەول بەدەن یەکیەتیی نەتەوایەتی لە نێوان خۆتانە بە هێزتر بکەن چی دژایەتی یەکتری دەکەن ئایا ئەم کردارە خۆاستی دۆژمنانی کوردە نییە کە ئەم لاینانە ئەنجامی دەدەن؟ ئێوە نابێت دژایەتی یەکتری بکەن و هەر خۆتان بە خاوەنی هەموو کوردستانی رۆژهەڵات بزانن ئەو سەردمە باوەی نەماوە دیکتاتۆرێت خەریکە دەرۆخێت یەک لە دوای یەک لە ناو دەچەن چی کورد تازە برۆ بێرۆکی دیکتاتۆریت دەروات؟ پژاکیش دەبێت دەست لە هەرەشە هەلگرێت با رەخنە لە یەکتری بگرەن بۆ باشتر برۆ پێشەوە بردنی خەباتی سیاسی بەلام با نەگەینە ئاستێک کە دۆژمن کەلکتان لە وەربگرێت بۆ دژایەتی کورد بە کورد



خاڵید عەزیزی: ئەگەر پەکەکە لە پشت هێرشی سەرۆکی بژاک بۆسەر حیزبی دێموکراتەوە بێ بێدەنگ نابین
رۆژهەڵات تایمز: خالیدی عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وەڵامدانەوە بە هێرشی ئەم دواییانەی سەرۆکی پژاک بۆسەر حیزبی دێموکرات دەڵێ: ئەگەر بۆچوون‌و هەڵوێستی سەرۆکی پژاک تەنیا بەرهەمی کەف‌و کوڵی بیرو بۆچوونی شەخسیی خۆی بێ، ئەوە دەبێ پەکەکەو پژاک وڵامدەر بن. بەڵام ئەگەر هێرش بۆسەر حیزبی دێموکرات سیاسەتێکی ئاگاهانەی لە پشت بێ، ئەوا بێدەنگی هیچ مانایەکی نیە.
عەزیزی کە بۆ کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بنکەی دەفتەری سیاسیی ئەو حیزبە قسەی دەکرد، هێرشی سەرۆکی پژاک بۆسەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی بە کارێکی نەشیاو و بێ‌سوود زانی کە پێیوابوو بەرهەمی جۆرێک لە تووڕەیی‌یە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە رۆژی سێ‌شەممە ٥ی خەرمانان پێکهات، بەر لە قسەکانی خالیدی عەزیزی، بەشێکی بەرچاو لە کادرو پێشمەرگەکانی حدک دژ بە هێرشی سەرکردەکانی پژاک بۆسەر حیزبەکەیان قسەیان کردو رەخنەشیان لە بێدەنگیی سەرکردایەتی حدک گرت. بەرامبەر بەوەش خالیدی عەزیزی وتی: ئەگەر ئەو قسانەی سەرۆکی پژاک تەنیا بەرهەمی کەف‌و کوڵی شەخسی خۆی بێ، ئەوە دەبێ پەکەکەو پژاک وڵامدەر بن، بەڵام ئەگەر سیاسەتی پەکەکە بێ‌و بە پژاکی بکات، ئەوە ئێمە بێدەنگ نابین. وتیشی کە ئەوە قەزیەی دێموکراتە بەگشتی کە دەبێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکەی دیکە (حدکا) قسەی خۆمان بکەین‌و ئەگەر پێویست بکا زۆر بە راشکاوانە بە خەڵک دەڵێین کە پژاک چ سیغەیەکە.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ هۆکاری هێرشی ئەم دواییانەی سەرۆکی پژاک بۆسەر حیزبی دێموکرات، سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەکانی لێژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی ئاشکرای کرد کە دێموکراتەکان لە زۆربەی کۆمیسیۆنەکان دا دژ بە سیاسەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پێوەندیی لە گەڵ حیزب‌سازی بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان هەڵوێست دەگرن‌و ئەمەش پەکەکەی تووڕە کردوەو لە رێگای پژاکەوە دەیهەوێ تۆڵە لە دێموکرات بکاتەوە.
هەمان سەرچاوە بە رۆژهەڵات تایمزی راگەیاند کە لە کۆمیسیۆنێک دا کە باس لە پرەنسیپە هاوبەشەکان بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرێ، هەر دوو حیزبی دێموکرات دژ بە دەستێوەردانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارچەکانی دیکەی کوردستان هەڵوێستی توندیان نواندووە.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆمیسیۆنی پرەنسیپە هاوبەشەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی دا کە دەوترێ گەڵاڵەکەی لەلایەن خالیدی عەزیزیەوە نووسراوە، لە یەکێک لە خاڵەکانی دا هاتووە کە حیزبەکانی هیچکام لە پارچەکانی کوردستان نابێ دەست لە کاروباری پارچەکانی دیکەدا وەربدەن‌و حیزبی لابەلایان بۆ ساز بکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر