Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۸, جمعه

كۆمه‌ڵه‌ رێكخراوی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ كمونیستی‌ ئێران وتوویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر ئێران به‌شداری‌ "كونگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد" بكات، ئێمه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ین، كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌م كۆمیدی و هه‌میش تراژیدیا! له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌لگری‌ دوو عه‌یبی‌ گه‌وره‌یه‌.

بەشداری نوێنەرانی کۆماری پەتوسیداری ئیران لە کونگرەیی بە ناو نەتەوەیی کورد لە باشووری ئەلبەتە ئەو کونگرەییە هەموو نوێنەرانی کورد تێدا بەشدار نابن بەلکۆ تەنیا ئەو کەسانە بەشداری دەکەن کە خۆیان بە زۆر کردەوتە نوێنەری کورد و مێژۆەێکی باشیان نیە
راوه‌ستن!
كۆمه‌ڵه‌ رێكخراوی‌ كوردستانی‌ حیزبی‌ كمونیستی‌ ئێران وتوویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر ئێران به‌شداری‌ "كونگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد" بكات، ئێمه‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ین، كاردانه‌وه‌یه‌ك هه‌م كۆمیدی و هه‌میش تراژیدیا! له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌لگری‌ دوو عه‌یبی‌ گه‌وره‌یه‌.

یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م هیزه‌ وه‌ك كۆی‌ هیزه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ رۆژهه‌لاتی‌ كوردستان هه‌لگری‌ نۆرمێك له‌ خویندنه‌وه‌ی‌ هه‌له‌‌و عامگه‌رایانه‌یه‌ به‌ نیسبه‌ت كونگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و پێی‌ وایه‌ به‌ حوكمی‌ "نه‌ته‌وه‌یی‌" بوونی‌ كونگره‌، نابێت ولاتانی‌ دراوسێ‌‌و به‌ تایبه‌ت ئێران به‌شداری‌ بكه‌ن. روانینێك كه‌ نه‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ كونگره‌ رایانگه‌یاندووه‌و نه‌ كونگره‌ش به‌ مانای‌ میللییه‌كه‌ی‌ ده‌توانێت كونگره‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی بێت. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش باوه‌ر ناكه‌م هیچ كام له‌لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ كونگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ به‌ قه‌د لایه‌نه‌ رۆژهه‌لاتیه‌كان هیوا‌و ئۆمیدی‌ زیاد له‌ حه‌د‌و له‌ خۆرایان به‌م كونگره‌ به‌ستبێت،
دووهه‌م ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئێران‌و كورده‌كان دیالۆگ‌و دانوستان هه‌میشه‌ كۆتایی‌ هاتووه‌ به‌ كوشتن‌و تیرۆری‌ لایه‌نی‌ كوردی‌. كورد له‌ ئێران زیانی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ له‌ دانوستان له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ئێران وێكه‌وتووه‌، به‌لام هیچ رێگه‌یه‌كی‌ تر نیه‌ جگه‌ له‌ دیالۆگ‌و دانوستان‌و رووبه‌رووی‌ بونه‌وه‌ی‌ دیالۆگ ئامیز. به‌ تایبه‌ت بۆ هێزێك كه‌ هه‌لگری‌ قه‌زیه‌یه‌كی‌ نیشتمانییه‌. ئه‌گه‌ر چی‌ قه‌رار نیه‌ له‌م كونگره‌ دانوستان له‌ ئێران ئێران‌و حیزبه‌ كوردیه‌كان بكرێت.
به‌ رای‌ من حیزبه‌ كوردیه‌كانی‌ ئێران نابێت به‌ بیانووی‌ به‌شداری‌ ئێران پاشه‌كشه‌ له‌م كونگره‌یه‌ بكه‌ن، به‌ پیچه‌وانه‌ ده‌بێت له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانی‌ ئێران‌و نوێنه‌ری‌ ده‌یان ولاتی‌ به‌شداری‌ ئه‌م كونگره‌ زۆر ئازایانه‌ به‌ ده‌نگی‌ به‌رز بلێن ئێران زۆلمان لێده‌كات‌.
كارێك بكه‌ن وتاری‌ هاوبه‌شیان بۆ مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ یه‌كه‌می‌ كونگره‌ هه‌بێت ‌و بلێن له‌ ئێران كورد له‌ چ دۆخێكی‌ جه‌هه‌نمی‌ ده‌ژی‌‌و با میوانانی‌ كونگره‌ ئه‌مه‌ دۆخه‌ له‌ زمانی‌ ئه‌وانه‌وه‌ ببیستن!

هه‌لاتن نیشانه‌ی‌ به‌رپرسیاره‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی‌ كورد له‌ ئێران نیه‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر