Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۷, پنجشنبه

جارەێکی دیکە رەژیمی کوماری پەتە وسیداری ئیران سۆکایەتی بە ئائینی کوردان کرد لە رۆژنامەی جامجەمی سەر بە ئەو دەستەلاتە بۆگەنە



جارەێکی دیکە رەژیمی کوماری پەتە وسیداری ئیران سۆکایەتی بە ئائینی کوردان کرد لە رۆژنامەی جامجەمی سەر بە ئەو دەستەلاتە بۆگەنە

رۆژنامەی "جامی جەم"ی حکوومەتی ئێران سووکایەتی بە یارسانەکان کرد

یەکێک لە رۆژنامەکانی چاپی تاران بە بڵاو کردنەوەی کاریکاتێرێک، نیگەرانیی و ناڕەزایەتیی لای پەیڕەوانی14454
ئایینی یاری پێکهێنا.
 رۆژنامەی "جام جم"ی چاپی تاران لە لاپەڕی کۆتایی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی خۆیدا بە بڵا کارێکەتێرێک شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتیی لە نێوان پەیڕەوانی ئایینی یاریدا دروست کرد.
یەکێک لە لاپەڕەکانی سەربە ئایینی یارسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئەو کاریکاتێرەی سووکایەتی کردن بە پەیڕەوانی 
ئایینی یاری لەقەڵەم دا.

پێشتریش رۆژنامەکانی سەربە ناوەندە حکوموەتییەکانی ئێــران سووکایەتی و بێ حورمەتییان بە باوەڕ و نەتەوەکانی ئیران کردبوو کە رۆژنامەی "ئێران14458 لە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٥ی هەتاویدا سووکایەتی بە "ئازەری" کرد و دواتر شەپۆلێکی بەرینی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی ئازەری لێکەوتەوە.
هاووڵاتییان رایانگەیاندووە، "کیومەس تەمەناک" کە لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە سمێڵی تاشرابوو پیشەی "بۆخاچی" بووە کە لەو کاریکاتێرەدا ئاماژە بە کەسێکی بۆیاخچی دەکات کە بە سمێڵی خۆی سەرقاڵی بۆیاخ کردنی پێڵاوە.
 بڵاو بوونەوەی ئەو کاریکاتێرە بە ئەقەست و بەشێوەی سیستماتیک بووە، چونکە هەتا ئیستا کاریکاتێکری لەم چەشنە بڵاو نەبۆتەوە و بەتایبەت ئەمە لە کاتێکدا بڵاو بوویەوە کە ٣ هاوولاتیی یارسانی بەهۆی سووکایەتیی ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.14457
رۆژنامەی "جام جم" لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوییەوە بە خاوەن ئیمتیازیی "ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران" لەسەرتاسەری ئێراندا بڵاو دەبێتەوە.
بەهۆی سووکایەتی کردنی هێزە حکوومەتییەکان بە کیومەرس تەمەناک لە زیندانی ناوەندیی شاری هەمەدان، ٣ هاووڵاتیی یارسانی بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا.
یارسانییەکان بڕاویان ئەوەیە کە رۆحی مرۆڤ لە پاش مەرگ لە جەستەی کەسێکی دیکەدا دێتەوە سەر زەوی و هەروەها هێشتنەوەی سمێل بە یەکێک لە پیرۆزییەکانی خۆیان دادەنێن، بۆیە ئەم سوننەتە کارێکی وای کردووە کە هەندێک جار نەیارانی یارسان بۆ ئەزیەت کردنی پەیرەوانی ئەو ئایینە، سمێڵی شوێن کەوتووانی ئایینی یاری دەتاشن.
ئایینی یارسان سەدەی حەوتەمی هیجری لەلایەن "سەید ئیسحاق بەرزەنجەیی" ناسراو بە "سوڵاتان سەهاک" بنیات نراوە.
ئایینی یارسان لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا وەک کەمینەی ئایینی بەفەرمی نەناسراون و لەم چەند ساڵەی رابردوودا وەک "تاقمێکی ئایینی" ناویان لێنراوەو ئەمەش ناڕەزایەتیی پەیڕەوانی ئەو ئایینە و هەروەها ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەدواوە بووە.
http://www.rojikurd.net

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر