Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ آذر ۱۷, جمعه

دۆکۆمەنتاریەک لە سەر هیزەکانی پژاک لە کانالی تەلفیزیۆنئ ئەمەریکا


دۆکۆمەنتاریەک لە سەر هیزەکانی پژاک لە کانالی تەلفیزیۆنئ ئەمەریکا  کوردستان  وهیزی گەریلا   هیزەکانی پژاک حیزبی حیاتی ئازادی کوردستان

----------------------

ئێران بەقەفەزەوە هاتە سەرئەوان و بەمۆدێرنترین چەکەوە هاتە سەر پژاک‏

نوسینی: شوان بورهان..
هێز و ئیرادەی گەل کاتێک دەبێتە ئەنێرژی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی تەڤگەرێک یان ڕێکخستنێک  شانسی سەرکەوتنی ئەو ڕێکخستنە یان ئەوتەڤگەر رۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو ترۆپکی سەرکەوتن  ڕێچکە دەگرێت، هەروەک چۆن ئەومتمانەیەی کە بەوتەڤگەر لەلایەن گەلەوە بەخشراوە رۆژلەدوای رۆژ فراونتر و چڕتر دەبێتەوە و دەبێتە تەڤگەری گەل، نمونەی زۆرهەن لەدیرۆکدا جەنگی گەلانی میزۆپۆتامیا دژ بە ستەمکاری ئاشوری و بابلی وئاوابونی فیدراسیۆنی میدیا تادەگاتە جەنگی گەلانی ڤێتنام دژ بەئەمریکا و لەوێوە بۆ جەنگی پاراستنی گەلی کورد بەڕێبەرێتی پەکەکە لەکوردستانی مەزندا، بەرخۆدانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین لەبەرامبەر سیستەمە ئاواکراوەکانی دەستی سیستەمی سەرمایەداری لە ناوچەکەدا کە ئیستاشی لەگەڵ بێت لەپۆزسیۆنی بەرخۆداندایە بەڕوی ئەوسیستەمە نوێانەی کەلەدەرەوەی خواستی ئازادانەی گەلانی ناوچەکەدا دەخوازریت ئاوا بکرێن و بسەپێنرێن و ئیستا نمونەکەی لەمیسردا دەبینین.
بۆئەوەی لەباسەکەدورنەکەومەوە دەمەوێت بڵێم تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد لەڕابوردوودا سەلماندی وەک چۆن لەدیرۆکیشدا سەلمێنراوە کە کورد وەک گەلێکی دێرینی رۆژهەڵاتی ناوین هەمیشە ڕۆڵەکانی ئامادەیی قوربانی دان و فیداکاریان تێدابووە و جوامیرانە لەڕوی کۆیلایەتی و داگیرکاریدا وەستاون، بەڵام ئەوەی جێگەی ڕەخنەداینیکی جدی یە بەفیڕۆدانی ئەودینامیکیەتە یە لەلایەن پارتە کلاسیکە کوردیەکان و بەنەماڵەگەرا و فیوداڵەکانەوە، هەرکات بەرژەوەندی بنەماڵەیی و شەخسی ئەوان لەگەڵ مەترسی لەناوچون ڕوبەڕو بوبێتەوە پشتیان لەگەلەکەیان کردووە و گۆێڕاێەڵی ئەوسیستەمانەیان کردووە کە پێوەی گرێدراون و سەرەنجام گەلی کوردیان بێ هیوا کردووە ، ئەمە خەسڵەتیکی سەرەکی پارتیکلاسیک و بنەماڵەگەری و فیوداڵی پانئیسلامیزم  و پانئیرانیزم نیزمەکانی ترە، بۆیە هاوپیاڵەیی بونی خیانەتکاران و چاوەڕوانی کردنی ڕاخستنی فەرشی سوور سروشت و ڕاستینەی ئەوانە چونکە سەرەنجام ئەوان هێز لەدەرەوەی خۆیان وەردەگرن و نەک پشتیان بەئیرادەی گەلەکەیان نابەستن، بەڵکو شکاتی گورگ دەبەنە لای گورگ، ئاخرسیستەمێک گەلێک بۆبەرژەوەندیە باڵاکانی خۆی بکاتە هێزی کوشتن و مردن و چارەنوسی بداتە دەست گورگ چۆن دەتوانیت لەوگورگە بپرسێتەوە کە نێچیرەکەی دەرخوارد داوە؟.
ئەوەی دەرهەق بە پارتی ژیانی ئازاد (پژاک) دەوترێت لەلایەن هەندێک گوایە پارت و کەسێتی دەرەنجامی ئەوزهنەیتە کلاسیکە بنچیینەیی یە قەوزەگرتوە یە کەدەرهەق بە چەمکی نوێی هەڵتۆقیوی ژیان تۆقیوە، پژاک وەک ڕاستینەیەکی دیرۆکی وپێویستی یەکی دیرۆکی زەمینەی بابەتی کەوتە مەیدانی تێکۆشانەوە خاوەن لەگەلیک دەرکەوت و دینامیکیەتی گەلێکی بەهەزار و یەکڕەنج کۆکردەوە و خستیەوە سەر سکەی هیوا و ئایندەی ڕۆشنکردەوە، پژاک گوزارەکردنیکی دیرۆکی یە لەژیانیکی ئازاد لەسەرتێزی سروشتی ئازادیخوازانەی میزۆپۆتامیا ئاوابووە و هێز لەئیرادەی گەل و دیرۆکی گەل وەردەگرێت، ئەمە بۆچونی من نی یە کاتێک پاکڕەوانی ئازادی شیرین عەلەم هولی لەزیندانی ئەوین لەگەڵ هەڤاڵانیدا لەسێدارەدران شیرینی یان بەخشیەوە و بەسرودی ئەی ڕەقیبەوە پێشوازیان لەمەرگ کرد بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و کۆماری پەتوسێدارەیان سەلماند کە پژاک خاوەن بانگەشەیەکی مەزنی ژیانە کە مردن لەپێناو ئازادی دا وەک چەمکیکی دەستلێبەرنەدراوی ژیان دەبینێت، کاتێک حسێنی خدری لەسێدارەدرا لەماڵپەڕی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە ڕاگەیەندرا کە ئەندامیکی پژاک لەسێدارە دراوە ئیتر ئاستی تەنگە نەفەسی دەوڵەتێکی کەخۆی بەخاوەنی ٣ هەزار ساڵ دیرۆک دەەزانێت و شانازیدەکات کە دەوڵەتە گەیشتە لوتکە و دڵخۆشی خۆی بەلەسێدارەدانی ئەندامێکی پژاک دەردەبڕی وەک داخ وەک تۆڵەیەک لەتەڤگەرێک کە دەرهەقی ڕوبەڕوماوە و چیتر بەرگەی نەکەوتنە دۆخی لەناوبردنی و بێکاریگەر کردنی ناگریت.
ئەرێ کامە لەئێوە وەک حیزبە لەتلەتەکان لەخۆتان پرسی کۆماری ئیسلامی لەنێوان ئێوەوپژاک دا کامتانی وەک دوژمنی هەرگەورە دەستنیشانکردووە؟ ئێوە لەبەرامبەر چەند قەفەزێکدا کەبۆتان ئامادەکرابووچۆکتان دادا بەهەردەپەنجەکەتان ئیمزاو مۆری ڕاگرتنی چالاکی سیاسی و سەربازیتان کرد و تەسلیم بوون، کەوتنە لێساندنەوەی لمۆزە خوێناوی یەکەی موحسینی ڕەزایی ولەئۆردۆگادا پاڵتان لێدایەوە کەچی پژاک لەبەرامبەر بەهەزاران سەرباز و تەکنەلۆژیای سەربازی و هاوکاری هاوبەشی دەوڵەتانی سەردەستی کورد و تەنانەت ناتۆش دا شەڕێکی شەرەفمەندانەی هەڵبژارد ،ئاخر شەڕی قەندیل یەکەم تاقیکردنەوەی مەزنی ئیرادەی گەل لەکەسیتی پژاک دا بوو بەرامبەر کۆماری پەتو سێدارە ومەزنترین سەرکەوتنی بەدەستخست، لوتی ئەودەوڵەتەی شکاند کە شانازی بەدیرۆکی خۆیەوەدەکرد و داوای تەسلیمیەتی لەتەڤگەرێک دەکرد کە دیار بوو هێشتا لەڕاستینەی پژاک تێنەگەیشتبوو چونکە پێشتر لەکەسێتی کۆمەڵەکان و دیموکراتەکان و موهتەدی و هیجری و ئەوانیتردا سەرکەوتبوو بەسەرئیرادەی گەلدا هەربۆیە واش لە پژاک تێگەیشتبوو کە دەتوانێت ئەمیش بەدەردی ئەوان بەرێت، کەچی حسباتەکەی کۆماری پەتوسێدارە کورتی هێنا لەسەردەستی پاکرەوانانی وەک فەرماندە سمکۆسەرهەڵدان و هەڤآڵانی دا گورزێکی ئەوەندە کاریگەری بەرکەوت نەیدەزانی چۆن لەئاکامەکانی خۆی دەربازبکات، بۆیە پەنای بۆ کۆماجڤاکی کوردستان برد و بەفەرمی داوای ئاگربەستی کرد لەگەڵ پژاک دا ئاخر دەوڵەتێک لەگەڵ پارتێکی سیاسی دا کاتێک ئاگربەست ڕادەگەیەنێت بەئاستێکی یەکجار قوڵ و فراوان واتادارە یەکێکیش لەواتا هەرەگرنگەکانی گوزارەکردنی پەژاکە لەبەگەلەری بونی وەکتەڤگەرێکی جوان چونکە سەرچاوەی دینامیکیەتی ئەو گەلی کوردە و بەشێوازیک هەرەدروست توانی ئەودینامیکیەتە لەواری کرداریدا ببزوێنێت، هەمیشە شرۆڤەکردن دەرهەق بەهەر مژارێک گرێدراوی ئاستی هۆشیاری و زهنی ئەوکەسێتی و ئەولایەنەیە واتە کەسێتی و زهنیەتەکەی ئەوچەندبێت ئەوەندە دەتوانێت هێزی شیکار وهەڵسەنگاندنی هەبێت بێ دودڵی دەڵێم ئەکەسەی دەتوانێت پژاک شرۆڤە بکات ئەومرۆڤە مەزنانەن کە میژوو،جوامێری و داساتانەکانی جەوانانی کورد و گەلی کورد دەناسن، نەک کۆمەڵێک گوایە سەرکردەی گلاو و دۆڕاو بە بۆینباخی ڕەنگاوڕەنگەوە لەکاتیکدالەهەستیارین دۆخی بەتەنیاهێشتنەوەی گەل لەرۆژهەڵات دا خەریکی شەڕەچەقۆ و بارەگالەیەکتری سەندنەوە بون و کەمێکی مابوو گەلی لە باشوور لەزڕگوێز و ئۆردۆگاکانیشیان دەریان بکەن چونکە ئەوانیشیان بێزار و بێهیوا کردبوو، تەنانەت ئاستی بێئومێد بونی زۆرێک لە پێشمەرگەکانی ئەولایەنانە گەیشتە ئەنجامدانی کاری خۆکوژی ، بۆیە ئەم سەنگەر گرتنە لەپژاک وەک دەرهاویشتەیەکی کاردانەوە و فۆبیای ستۆک بون و پوکانەوەی ئەوان بەشتێکی سروشتی دەبینم.


http://www.vice.com/vice-news/female-fighters-of-kurdistan-part-1

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر