Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ خرداد ۵, یکشنبه

په‌رواز ئه‌مشه‌و نه‌كه‌وته‌ قۆناغی مه‌ترسیداره‌وه‌


په‌رواز ئه‌مشه‌و نه‌كه‌وته‌ قۆناغی مه‌ترسیداره‌وه‌

په‌رواز حوسێن، كچه‌ كوردی به‌شداربووی‌ ئه‌ره‌ب ئایدڵ، ئه‌مشه‌و توانی‌ بۆ قۆناغێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌ سه‌ربكه‌وێت به‌بێئه‌وی‌ به‌قۆناغی مه‌ترسیداردا هاوشێوه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو تێپه‌ڕێت.

په‌رواز شه‌وی رابردوو به‌ گۆرانییه‌كی گۆرانیبێژی‌ ناوداری عه‌ره‌ب ئوم كه‌لسوم به‌شداریكردو سه‌رنجی‌ لیژنه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆخۆی‌ راكێشا.

ئه‌مشه‌و په‌رواز توانی پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌ی بكات له‌به‌رنامه‌كه‌، به‌مه‌ش كێبركێكانی‌ بۆ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو توندتر ده‌بێته‌وه‌..

په‌رواز حوسێن، هه‌فته‌ی‌ رابردوو له‌به‌شی یه‌كه‌می‌ پێشبڕكێكه‌دا كه‌وته‌وه‌ قۆناغی مه‌ترسیداره‌وه‌ به‌هۆی‌ به‌ده‌ستنه‌هێنانی‌ پێویستی‌ ده‌نگی‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌..

دواتر له‌به‌شی كێبركێی ئه‌وانه‌ی‌ كه‌وتبوونه‌ قۆناغی مه‌ترسیداره‌وه‌ توانی‌ سه‌ربكه‌وێته‌وه‌. بڵام ئه‌مشه‌و به‌بێ تێپه‌ڕبوون به‌ قۆناغی مه‌ترسیدار توانی‌ سه‌ربكه‌وێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر