Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ خرداد ۷, سه‌شنبه

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە گەل ئیتلاعاتی ئیراندا دانیشتنی کردوە لە شاری هەولیر


حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە گەل ئیتلاعاتی ئیراندا دانیشتنی کردوە لە شاری هەولیر

بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر لە سەر هەواڵی دانیشتنی حدک و هەیئەتێکی وەزارەتی ئیتلاعات لە هەولێر....
چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵێکم بڵاو کردەوە و نووسیم کە (( یەکێک لە تەوەرەکانی ئەم دیدارە پرسیار لە سەر ئەو چاوپێکەوتنە بووە کە چەند حەفتە لەمەوبەر حدک و هەیئەتێکی وەزارەتی ئیتلاعات لە هەولێر پێکەوە هەیانبووە. دروست ئەوەیە ئەم قسە و باسانە بۆ خەڵک روون بێتەوە. هەرچەندە دانیشتن و گفتگۆ نە حەرامە و نە کارێکی خەراپ بەڵام!!!))
لە دژکردەوەیەک بەو هەواڵە و بە نیازی خۆیان پەردەپۆش کردن و بەلارێدا بردنی، حدک کەسێک رادەسپێرێ کە بە ناوی منەوە پرۆفایلێک دروست بکات و داوای لێبووردن بکات کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە. بەڵام زۆر ناشیانەوە و نەزانانە ئەو کارەیان کرد و دەبێ کوردانە بڵێم بە کلکەوە پێوەبوون. پەیامێک بە ناوی کاروان زەمانی هاتووە بۆ من کە داوای لێبوردن دەکات لە سەر بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە و پاشان پەیامێکیترم بۆ دێت و هەر بەو ناوەوە تەهدید و هەڕەشە و بێ حورمەتی بە من دەکات. وێنەکانی دەخەمە بەردەستتان.
لەولاشەوە ئەو پرۆفایلە پێشتر دروست کراوە بە ناوی robert.alan.165 و پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵ ناوی 
دەگۆڕن بە کاروان زەمانی. خۆتان قەزاوەت بکەن کە ئەمە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر نییە بۆ هەواڵەکەی من؟
کاروان زەمانی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر