Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۳۰, دوشنبه

PYD: داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری باشوور ـ رۆژئاوای کوردستان سیاسییه‌


PYD:
 داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری باشوور ـ رۆژئاوای کوردستان سیاسییه‌
ئیلهام بولدان - هه‌ولێر 





راگه‌یه‌ندرا داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری نێوان باشوور ـ رۆژئاوای کوردستان، سیاسیه‌ نه‌ ته‌کنیکی یه‌. نوێنه‌ری PYD له‌هه‌ولێر دکتۆر جه‌عفه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێدوانێکی بۆ فورات ANF داو وتی: " (74) که‌سی مه‌شق پێکراوی سه‌ربازی که‌ له‌باشووری کوردستانه‌وه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌ قاچاخ ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان ببن، له‌سه‌ر هێڵی سنوور له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، له‌ئاکامی لێپرسینه‌وه‌ (20) که‌سیان ئازاد کراون ."
پێش چه‌ند رۆژێک چه‌ندین که‌س له‌باشووری کوردستان پاش مه‌شق پێکردنی سه‌ربازی، هه‌وڵیانداوه‌ له‌رێگای قاچاخه‌وه‌ ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان ببن. بۆ ئه‌وه‌ش هێزه‌کانی ئاسایش (74) که‌سیان له‌سه‌ر هێڵی سه‌ر سنوو ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌. پاش ئه‌م رووداوه‌ ده‌روازه‌ی سنووری باشوور ـ رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان داخرا . ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ رایانگه‌یاندووه‌ که‌ داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری نێوان باشوور ـ رۆژئاوا به‌ هۆکاری ته‌کنیکی بووه‌، به‌ڵام نوێنه‌ری PYD له‌هه‌ولێر ئاشکرای کرد که‌ ئه‌و داخستنه‌ هۆکاری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌ .
نوێنه‌ری PYD له‌هه‌ولێر دکتۆر جه‌عفه‌ر له‌ سه‌ر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و (74) که‌سه‌ی که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و هاوکات هۆکاری داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری باشوور ـ رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ فورات ANF ئاخاوت و رایگه‌یاند: " چه‌ند که‌سێک له‌باشووری کوردستان پاش مه‌شق پێکردنی سه‌ربازی، هه‌وڵیان داوه‌ له‌رێگای قاچاخه‌وه‌ ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان ببن. له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش (70) که‌س له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش له‌سه‌ر هێڵی سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه‌ ."
دکتۆر جه‌عفه‌ر راشیگه‌یاند: "له‌ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه‌کاندا (20) که‌س ئازاد ده‌کرێن و لێپرسین له‌گه‌ڵ‌ که‌سانی دیکه‌ش به‌رده‌وامه‌. ده‌بێت پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه‌کان که‌سانی دیکه‌ش ئازاد بکرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ هه‌یه‌ ."
دکتۆر جه‌عفه‌ر سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌روازه‌ی سنوور رایده‌گه‌یه‌نێت: " داخستنی ده‌رگای سنوور نه‌ به‌ هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکییه‌وه‌یه‌، به‌ڵکوو هۆکاری سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌. ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و (74) که‌سه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێت ده‌روازه‌ی سنوور داخراو بمێنێت."
نوێنه‌ری PYD له‌هه‌ولێر دکتۆر جه‌عفه‌ر راشیگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌ چاره‌سه‌ر ببێت، هه‌وڵدانه‌کانمان به‌رده‌وامه‌. دکتۆر جه‌عفه‌ر داخستنی ده‌روازه‌ی سنوور وه‌ک کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و (74) که‌سه‌ هه‌ڵسه‌نگاند .
سەرچاوە
http://so.firatajans.com/


/////////////


ئاسایشی گشتی رۆژئاوا: ئاسایش هێزێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و ناهێلێت که‌س گێره‌شێوێنى دروست بکات
ANF - قامیشلۆ 21.05.2013


ده‌زگای ئاسایش له‌رۆژئاوای کوردستان پێویستیه‌کی قۆناغه‌که‌یه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاواى کوردستان به‌لێدوانێکی نووسراو چه‌ند هه‌واڵێک که‌ له‌راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌ به‌ درۆ خسته‌وه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش رایگه‌یاند ئه‌و که‌سانه‌ مه‌شقی سه‌ربازیان بینیوه‌ و به‌ رێگای ناڕه‌وا و بێ ئه‌وه‌ی ئاگادارى ده‌سته‌ی باڵای کورد و کۆمیته‌ی سه‌ربازی پسپۆر هه‌بێت ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان بوونه‌ .
له‌لێدوانه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌کانی ئاسایش دا هاتووه‌: "ده‌زگای ئاسایش له‌رۆژئاوای کوردستان پێویستیه‌کی قۆناغه‌که‌یه‌، له‌ئه‌نجامی بۆشایی ئه‌منی و په‌یدا بوونی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان که‌ دزی و تاڵان کردنی ماڵ‌ و حاڵی هاوڵاتیانیان کردوه‌ته‌ پیشه‌ی خۆیان، دامه‌زراوه‌ .
هێزه‌کانی ئاسایش له‌کام هه‌رێم و شاردا هه‌نه‌، ئه‌وا ئاسایش و ئارامی له‌شاره‌کانی تری سوریا ئه‌منتر و ئارامتره‌
ئاسایش له‌لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌ چوارچێوه‌ى کاروخه‌باته‌کانى ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت :" ده‌زگای نه‌ته‌وه‌یمان له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی باڵای کورد ده‌ستی به‌ کار و خه‌بات کردووه‌، تا به‌ ئه‌مڕۆ هه‌وڵی داوه‌ له‌شاره‌ کوردنشینه‌کان ئاسایش و ئه‌منیه‌ت بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بکات و ده‌رفه‌تی به‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان نه‌داوه‌ که‌ ماڵ و حاڵی هاوڵاتیان تاڵان بکه‌ن. له‌م قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌دا ده‌زگاکه‌مان رووبه‌ڕووی گه‌لێک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ بووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایش بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان له‌گوند و شاره‌کاندا له‌جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانیان به‌رده‌وامن . ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر که‌س و لایه‌نێک روون و ئاشکرایه‌ که‌ هێزه‌کانی ئاسایش له‌کام هه‌رێم و شاردانه‌، ئاسایش و ئارامی له‌شاره‌کانی تری سوریا ئه‌منتر و ئارامتره‌ ."
هه‌واڵی درۆ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌
ماوه‌ی دوو رۆژه‌ هه‌ندێک لایه‌ن و راگه‌یاندن بێ ئه‌وه‌ی له‌راستی رووداوه‌که‌ ئاگادار بن و یان پرسیار بکه‌ن، هه‌واڵی درۆ و بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ده‌زگای ئاسایش بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ .
لێره‌وه‌ ده‌مانه‌وێت راستى رووداوه‌که‌ بۆ رای گشتی ئاشکرا بکه‌ین
ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ دانیان پێداناوه‌ و رایانگه‌یاندوه‌ ئه‌وان مه‌شقی سه‌ربازیان بینیوه‌ ، هه‌ربۆیه‌ زانیاریه‌ک که‌وته‌ ده‌ستی ناوه‌ندێکى ئاسایشمان له‌شاری دێرک که‌ گوایا گرووپێکی نه‌ناسراو، به‌شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا ده‌یانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن، له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریه‌ یه‌کینه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش چووه‌ شوێنی رووداوه‌که‌ و ئه‌و گرووپه‌یان بۆ لێپرسینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرد .
له‌دوای لێپرسینی ره‌وا، ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ ئاشکرایانکرد ئه‌وان مه‌شقی سه‌ربازیان بینیوه‌ و به‌ شێوازێکی ناڕه‌وا و بێ ئه‌وه‌ی ئاگادارى ده‌سته‌ی باڵای کورد و کۆمیته‌ی سه‌ربازی پسپۆر له‌و که‌سانه‌ هه‌بێت، ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان بوون .
ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ئالۆزی و بارگرژی بگرین و رێگا ناده‌ین هه‌ندێک لایه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ئالۆزی دروست بکه‌ن. به‌تایبه‌ت له‌م قۆناخه‌ هه‌ستیاره‌دا. ئێمه‌ ووشیاریمان به‌ گرووپه‌که‌ دا ئه‌گه‌ر چالاکیه‌کی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و پاشان گرووپه‌کانمان ئازاد کرد .
ده‌زگای هێزه‌کانی ئاسایش هێزێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌
له‌کاتی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی گرووپه‌ چه‌کداره‌کاندا هه‌ندێک لایه‌ن هێرشی راگه‌یاندنیان کرد، به‌و ئامانجه‌ی که‌ هێزی ئاسایش له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ره‌ش بکه‌ن. هێزه‌کانی ئاسایش به‌ شه‌و و رۆژ به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی هاوڵاتیان خه‌بات ده‌کات. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نین که‌ ده‌زگای هێزه‌کانی ئاسایش هێزێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌. ئه‌ندامه‌کانی پێکهاتووه‌ له‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌که‌ و به‌گشتی راو بۆچوونی سیاسی و پێکهاته‌کانیه‌وه‌ .
ئێمه‌ ناهێڵین که‌س، گرووپی چه‌کدار له‌رۆژئاوای کوردستان دابمه‌زرێت

له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوا رایایگه‌یاند: "ئێمه‌ به‌ گه‌له‌که‌مان له‌رۆژئاوای کوردستان ده‌ڵێن ئاسایش بۆ خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان خه‌باتی به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئاسایشی و ئارامی هه‌رێمه‌که‌ ئێمه‌ ناهێڵین هیچ که‌سانێک و  گرووپی چه‌کدار له‌رۆژئاوای کوردستان دابمه‌زرێت که‌ ئارامى هه‌رێمه‌که‌مان بشوێنێت ." 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر