Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ خرداد ۱, چهارشنبه

گروی تیرۆریستی ئەلنەسرە تیرۆری ڕیحانلی کردوە.


گروی تیرۆریستی ئەلنەسرە تیرۆری ڕیحانلی کردوە.

‌هەتا دوێنێ لە دژی گەلی کورد شەڕیان دەکرد، کەچی ئێستا تیرۆری وەڵاتانی تریش دەکەن .
‌دیارە ئەو تیرۆرە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کوردو تورک ئەنجام دراوە.



نوێ کراوەتەوە لە 5/22/2013 | پێنج‌شەمە ۲ جۆزەردان ۱۳۹۲/ ۰:۲۸



NNSROJ: گرووپی "رێدهەک" رایگەیاند کە ماڵپەڕی سەرەکی سوپای تورکیای هەک کردووە و تێیدا کۆمەڵێک بەڵگەی بەدەستهێناوە کە نیشان دەدات "بەرەی ئەلنەسەر"، تەقینەوەی رەیحانلی ئەنجام داوە.

لە تەقینەوەی ئاماژەپێکراودا، ٥١ کەس کوژران و تورکیا دەستبەجێ پەنجەی تاوانی بۆ حکوومەتی سووریا راداشتبوو بەڵام بە گوێرەی بەڵگەکانی رێدهەک، بەشی هەواڵگری ژاندرمەی تورکیا ئاگادار بووە کە "بەرەی ئەلنەسر"، سێ ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژکراوی بە مەبەستی ئەنجامی تەقینەوە هێناوەتە ناو تورکیا.

هەواڵەکە لە مێدیای تورکیا دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی بووە تا رادەیەک کە "ئەحمەد داوودئۆغڵوو" هەڵوێستی نیشانداوە و ئەو بانگەشەی رەتکردۆتەوە.

بەرەی ئەلنەسر، کە وەک لقی ئەلقاعیدە لە سووریا و گرینگترین گرووپی چەکداری دژبەری ئەسەد دێتە ئەژمار، لە لایەن چاودێرانی سیاسیی و تەنانەت ئۆپۆزیسۆنی ناوخۆی تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکرێ کە لە لایەن ئانکاراوە پشتیوانی دەکرێ.

رێدهەک، کە گرووپێکی نهێنی پێکهاتوو لە هەکێرانی چەپ و دژ بە حکوومەتی تورکیایە، لەم ساڵانەی دواییدا دەیان هێرشی سایبێری کردۆتە سەر ماڵپەڕی دەزگا و ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی تورکیا، وەزارەتخانەکان و ماڵپەڕی حیزبە سیاسییە توندڕۆ و راستگەراکان و هتدی هەک کردووە و زانیارییەکانی خستۆتە بەردەستی بیروڕای گشتی.

لە ناو ئەو بەڵگانەی کە رێدهەک بڵاویکردۆتەوە، چەند سەردێڕی گرینگ سەبارەت بە پرسی کوردیش دەبینرێ. بەشی هەواڵگری ژاندرمەی تورکیا لە راپۆرتێکدا باسی وێڕای ئاماژە بە "کۆنفڕانسی ئاشتی و دێمۆکراسی" کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتە بە دەستپێشخەری کۆنگرەی دێمۆکراتیکی گەلان لە ئانکارا بەڕێوەبچێ، نووسراوە کە "کۆمەڵێک لە لایەنگرانی پەکەکەش بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکەن".

رێدهەک لەم دواییانەدا، لە لایەن دادگایەکی تورکیا وەک "گرووپێکی تیرۆریستی" پێناسەکرا و لە ئەگەری گیرانی ئەندامانیدا دۆزگەر دەتوانێ حوکمی تا ٢٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا بسەپێنێ.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر