Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۲۵, چهارشنبه

كۆنفرانسی چواره‌می "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" كۆتایی به‌ كاره‌كانی خۆی هێنا


كۆنفرانسی چواره‌می "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" كۆتایی به‌ كاره‌كانی خۆی هێنا
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  14/5/2013 له‌ شاری سلێمانی و به‌ به‌شداریی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌مان "كۆنفرانسی چواره‌می پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" ده‌ستی به‌ كاروباره‌كانی 
خۆی كرد.


سه‌ره‌تا كۆنفرانس به‌ سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ره‌قیب" و خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی گه‌ل و وڵات ده‌ستی پێكرد.
راپۆرتی كاری"ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی" له‌ لایه‌ن هاوڕێ" محه‌مه‌د جه‌مشیدی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن خوێندرایه‌وه‌.
لێژنه‌ی "به‌رنامه‌ و پێڕه‌وی نێوخۆ" و لێژنه‌ی "ئایینامه‌كانی كار" راپۆرتی كاره‌كانی خۆیان له‌ مانگی 10 ی 2012 تا مانگی 5 ی 2013 خوێنده‌وه‌ .
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كانی كۆنفرانس تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی كوردستان، ئێران و ناوچه‌كه‌ بوو، كه‌ له‌ به‌شێكی زۆری باسه‌كه‌دا كه‌ ته‌رخانكرابوو به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكۆماریی ئێران، هه‌ڵوێستی روونی پارته‌كه‌مان ده‌ستنیشانكرا.
له‌م ته‌وه‌ره‌ی كۆنفرانسدا به‌ كۆی ده‌نگ بریاردرا كه‌ ئێمه‌ ده‌نگ به‌ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، بێ ساخته‌كاری، به‌ به‌شداریی چاودێر و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئوروپا و وڵاتانی ئازاد بده‌ین، كه‌ تێیدا نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ فیلته‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه و شوورای نگابان و دداموده‌زگاكانی سه‌ربه‌ رژیمه‌وه‌ تێپه‌ڕ ببن، بتوانن راسته‌وخۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
ته‌وه‌ری كۆتایی كۆنفرانس بریتی بوو له‌ ده‌ركردنی بریاره‌كانی كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ركردایه‌تی و وته‌بێژی فه‌رمیی حیزب تا كۆنفرانسی پێنجه‌می پارتیمان.
وته‌بێژی فه‌رمیی پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان تا كۆنفرانسی پێنجه‌می پارت كه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌به‌سترێ‌، هاوڕێی گه‌نج و تێكۆشه‌ر: هیوا كوردستانی یه‌ و ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ركردایه‌تیش بریتین له‌:
1-              هیوا كوردستانی
2-              محه‌مه‌د جه‌مشیدی
3-              عه‌لی زیره‌ك
له‌ داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێن.

بریار و راسپارده‌كانی كۆنفرانسی چواره‌م
1-              بۆ ئاڵای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌نگ درا به‌ ئاڵای كۆماری كوردستان كه‌ له‌ ساڵی 1324 دا و به‌ ده‌ستی پێشه‌وای كوردان"قازی محه‌مه‌د" له‌ مهاباد هه‌ڵكرا.
2-              كۆنفرانس رۆژی 2 ی رێبه‌ندان – ی به‌ رۆژی "سه‌به‌خۆیی كوردستان" ناسی.
3-              كۆنفرانس 10 ی خاكه‌لێوه‌ی به‌ رۆژی "شه‌هیدانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" ناسی و شه‌هیدی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردسانیشی به‌ شه‌هیدی كوردستان و خۆی دانا.
4-              بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماریی ئێران، كۆنفرانس ده‌نگی به‌ هه‌ڵبژاردنیكی ئازاد دا كه‌ كوردیش بتوانێ‌ تێیدا پاڵێوراوی راسته‌قینه‌ی خۆی دیاری بكات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ فیلته‌ره‌كانی رژیمه‌وه‌ تێپه‌ڕ بكرێن و بتوانن به‌ ئازادانه‌ باس له‌ وه‌دیهاتنی مافه‌ ڕه‌وا و پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و دروستبوونی گۆڕانكاری ریشه‌یی بكه‌ن.
5-              كۆنفرانس ده‌نگی دا به‌ پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" پێكهاتوو له‌ نوینه‌ری حیزب و لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ چالاك و به‌ ئه‌زموونه‌كان و هه‌ر وه‌ها ده‌نگی دا به‌ دروستكردنی "ئه‌رته‌شی به‌رگری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان" له‌ تاراوگه‌ به‌ به‌شداریی هێزی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر چه‌شنه‌ ئاڵۆزییه‌كی وه‌ك دۆخی ئێستای سووریادا، ئه‌و هێزه‌ بتوانێ‌ به‌رگری له‌ خه‌ڵكی كوردستان بكات.
6-              رێزی له‌ كه‌سایه‌تی به‌رزی مام جه‌لال و رۆڵی له‌ سه‌قامگیریی سیاسیی كوردستان و عێراقدا گرت و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ڕێزیانی له‌ ئاشتیی باكوری كوردستاندا به‌رز نرخاند.هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال و هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان و عێراق خواست.
7-              رۆڵی سه‌رۆك ئۆجالانی له‌ دروستكردنی "یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ باكوری كوردستان" به‌رز نرخاند و هیوای خواست كه‌ له‌ توركیایه‌كی ئازاد و فێدراڵدا به‌ڕێزیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیادا به‌شداری بكه‌ن و رۆڵی زیاتری خۆیان له‌ باشتركردنی دۆخی كورد له‌ توركیادا زیاتر بنوێنن.
8-              كۆنفرانس رۆژی "نه‌ورۆز"ی وه‌ك "رۆژی له‌دایكبوونی كورد له‌گه‌ڵ سروشت"دا پێناسه‌ كرد و وه‌ك رۆژی میللی كوردان، ئه‌م رۆژه‌ و رۆژانی سه‌ره‌تای ساڵی پیرۆز كرد.
9-              كۆنفرانس شێوازی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ و سیاسییانه‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ به‌ پێویست زانی و بریاریدا كه‌ رێز له‌ تێكۆشانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بگریت كه‌ شێوازی جیاواز هه‌ڵده‌بژێرن.
10-            لۆگۆی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان"گۆڕانكاری هونه‌ری به‌سه‌ردا هات.

شایانی باسه‌ كۆنفرانسی چواره‌می "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان" له‌ دۆخێكی ئاساییدا كۆتایی به‌ كاره‌كانی خۆی هێنا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر