Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۱۲, پنجشنبه

ئۆجالان نامه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌نێرێت



ئۆجالان نامه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى ده‌نێرێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) خانمى یه‌که‌مى عیراق‌و  ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان YNK پێشوازیکرد  له‌ محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى ئه‌ندامى کۆنگره‌ى  نه‌ته‌وه‌یى کوردستان KNK، به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى نامه‌ى  تایبه‌تى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان و هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کى موراد کارایلان سه‌رۆکى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK که‌ تایبه‌ت بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق جه‌لال  تاڵه‌بانى به‌ڕێکرا بوو .


به‌پێ سایتى (PUK) له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى دواى هه‌واڵپرسینى بارى ته‌ندروستى سه‌رۆک کۆمارى عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانى) هه‌ردوو نامه‌که‌ى گه‌یانده‌ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ له‌و کاته‌ى شاندى BDP  که‌ سه‌ردانى قه‌ندیلیان کرد ئه‌و نامه‌یه‌یان  گه‌یانده‌ ده‌ستم‌و پێیان راگه‌یاندم ئه‌وه‌ نامه‌ی رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالانه‌ بۆ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق نوسراوه‌، ئه‌و کات خاتوو هێرۆ ئیبراهیم له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوو چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى بووم به‌ باشمان زانى نامه‌که‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ بگه‌یه‌نمه‌ ده‌ستى خۆی .
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى ئه‌ندامى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان KNK ، رایگه‌یاند:" نامه‌که‌ له‌لایه‌ن وه‌فدى BDP وه‌  پێش 20 رۆژ له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ قه‌ندیل دایانه‌ ده‌ستم که‌له‌ سه‌ردانى دوویان بۆ ئیمرالى به‌ڕێز ئۆجالان پێى وتبوون ئه‌و نامه‌یه‌ بگه‌یه‌نه‌ ده‌ستى به‌رێز تاڵه‌بانی ."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆکى نامه‌که‌ى رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ، پێنجوێنى راگه‌یاند : "به‌ڕێز ئۆجالان له‌و نامه‌یه‌دا به‌په‌رۆشه‌وه‌ هه‌واڵى ته‌ندروستى به‌رێز تاڵه‌بانى ده‌پرسێت‌و هیوا خوازه‌ که‌ به‌ زووترین کات به‌ ته‌ندروستیه‌کى باشه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ وڵات‌و دووباره‌ له‌ مه‌یدانى سیاسیدا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان‌و باشترکردنى دۆخى سیاسى له‌ عیراق‌و ناوچه‌که‌دا."راشیگه‌یاند:" له‌و نامه‌یه‌دا به‌ڕێز ئۆجالان باسى ئه‌و یادگاریانه‌ ده‌کات که‌ له‌ لوبنان‌و شوێنه‌کانى تر پێکه‌وه‌  بوون‌و  یاده‌وه‌ریه‌کى زۆریان پێکه‌وه‌ هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى کورد به‌شێوه‌یه‌کى گشتى بۆچونیان یه‌ک بووه‌و هاوڕا بوونه‌ ."
پێنجوێنى ده‌ستنیشانى کرد که‌ ناوه‌ڕۆکى نامه‌که‌ شتى زۆر گرنگى تێدایه‌و رایگه‌یاند :"له‌ به‌شێکى نامه‌که‌ى به‌رێز ئۆجالاندا به‌م شێوه‌یه‌ هاتوه‌ هیوادارم به‌رێز تاڵه‌بانى به‌ ته‌ندروستیه‌کى باشه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و رۆژه‌ به‌ چاوى خۆى ببینێت که‌ زیاتر له‌ 16 ساڵه‌ له‌ هه‌وڵى به‌دیهێنانى ئاشتیه‌ له‌ کوردستانى باکوور تا کوردى باکوور به‌ مافه‌کانى خۆى بگات."ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد :" له‌گه‌ڵ نامه‌که‌ى به‌ڕێز ئۆجالان نامه‌یه‌کى به‌ڕێز موراد کارایلانى  سه‌رۆکى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCKی تێدایه‌ بۆ به‌رێز تاڵه‌بانی ".
له‌کۆتاییدا محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که‌ گرنگى نامه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ به‌ڕێز ئۆجالان له‌و دۆخه‌ى خۆیدا له‌ قوڵایى  به‌ندیخانه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ بیرى به‌رێز تاڵه‌بانى دا بووه‌و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌ تایبه‌تى نامه‌یه‌کى بۆ ده‌نوسێت ئه‌وه‌ش بۆ لێهاتوویو نزیکبوونى ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ پێکه‌وه‌ له‌ خه‌مى کێشه‌ى کوردا بوون‌و هاوڕابوون .
ANF

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر