Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ اردیبهشت ۱۲, پنجشنبه

له‌رانیه‌ رۆژى جیهانى کرێکاران و ره‌نجده‌ران به‌ ئاهه‌نگێک پیرۆز کرا



له‌رانیه‌ رۆژى جیهانى کرێکاران و ره‌نجده‌ران به‌ ئاهه‌نگێک پیرۆز کرا

جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان له‌رانیه‌ به‌ بۆنه‌ى 1ى گوڵان ئاهه‌نگێکى له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌ ساز کرد .

هێدى ئارام - رانیه‌

  ئاهه‌نگه‌که‌ له‌ سه‌ر رێگاى (سه‌رکه‌پکان) به‌ به‌شدارى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان و خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که‌ به‌ڕێوه‌ چوو.  ئاهه‌نگه‌که‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنه‌وه‌ى نامه‌ى رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان که‌ بۆ رۆژى جیهانى کرێکارانى نوسیبووی ده‌ستى پێکرد .
 دواتر ئه‌ندامى جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان (مه‌لا زانا خه‌یام) پیرۆزبایى خۆى له‌ هه‌موو کرێکارانى جیهان و به‌ تایبه‌تى کرێکارانى کوردستان کرد . 
له‌درێژه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌دا په‌یامى هه‌ر یه‌که‌ له‌ رێکخراوى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان (RJAK)، پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان (PÇDK) ، حیزبى شیوعى کوردستان و فه‌رهه‌نگخانه‌ى رانیه‌ بۆ ئاماده‌بووان خوێندرانه‌وه‌ .
 هه‌ر وه‌ها له‌ئاهه‌نگه‌که‌دا هه‌ڵمه‌تى واژۆ کۆکردنه‌وه‌ بۆ ئازادى رێبه‌ری گه‌لی کورد که‌ له‌باشووری کوردستان راگه‌یه‌ندرابوو، ده‌ستى پێکردو ئامانجه‌که‌شی له‌ شارى رانیه‌ کۆکردنه‌وه‌ى (75) هه‌زار واژۆ راگه‌یاند .
دواتر له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له‌ گۆرانى بێژان (فه‌تاح سه‌وزه‌وارى، نوران کۆیى و حه‌مید مسته‌فا) به‌ ده‌نگه‌ خوشه‌که‌یان ئاهه‌نگه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد. 
له‌کۆتایی دا به‌پێشکه‌ش کردنی شانۆیه‌ک له‌ لایه‌ن گرووپى فلکلۆرى رانیه‌ کۆتایى به‌ ئاهه‌نگه‌که‌ هات .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر