Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۵, سه‌شنبه

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێوەندی بەکۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکەس!


بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێوەندی بەکۆچی دوایی مامۆستا شێرکۆ بێکەس!
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەدیبان و هۆنەر دۆستان و لایەنگرانی ئەدەب و هوونەر!
دوێنێ ڕۆژی یەکشەمە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی مامۆستا شێرکۆ بێکەس شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان لەنەخۆشخانەیەک لەشاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی سوێد لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا دڵی لەلێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.


هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای گەورەو شاعیری ناوداری کورد هەموومانی داخدار کرد، مامۆستا شێرکۆ بێکەس یەکێ لەکۆڵەکە هەر سەرەکی و گرینگەکانی شێعری نوێ و ئەدەبی کوردی و هاوکات شاعیری سەردەم بوو.
بەکۆچی دوایی ئەو شاعیرە مەزنەی کورد، خەسارێکی گەورەو کەلێنێکی قووڵ دەکەوێتە ناو شیعرو ئەدەبی هاوچەرخی کوردی.
مامۆستا شێرکۆ بێکەس لەماوەی تەمەنیدا گەلێک خزمەتی مەزنی بەزمان و ئەدەب و شیعری کوردی کردووە. بەزمانە پاراوەکەی وشە جوان و ڕەسەنەکانی ڕیز دەخست و پێکەوە گرێ دەداو لەتوێی هەڵبەست و دێڕی بەنرخ و ڕازاوە پێشکەش دەکردن.
مامۆستا شێرکۆ شاعیرێکی شۆڕشگێڕو شۆڕشگێڕێکی شاعیر بوو کە هەمیشە بیری تیژو هزری فەراوان و دڵی مەزن و پڕلەبەرخۆدان بوو.
مامۆستا شێرکۆ دوای ئەوە کە ئاوارەی هەندەران بوو، ڕانەوەستاو بەردەوام درێژەی بەخزمەت کردن بەزمان و شیعرو ئەدەبی کوردی دا، هەنووکە کۆڵەکەیەکی کولتورو ناسنامەی کوردی پێک دەهێنێت و لەگرینگترین بەشی شۆناسی نەتەوەیی، مەزنترین خزمەتی پێشکەش بەگەلەکەی کردووە.
هاوکات چەندین خەڵاتی ئەدەبی وەرگرتووەو دەیان نامیلکەو دیوانی شیعری نووسیوە. یەکێ لەکارە هەرە مەزنەکانی ئەو شاعیرە گەورەیە ئەوە بوو، کە ئەو بەشە لەوشە کوردییەکان کە لەناو زمانی کوردی لەبیر چووبونەوەو لەبیر کرابوون لەتوێی شیعرو هەڵبەستی جوان و ڕازەوەدا دووبارە خستنیەوە ناو زمان و ئەدەبی کوردی و پێکەوە گرێی دان.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدەستچوونی ئەو مامۆستا مەزنە بەکۆسپێکی گەورە لەبەردەم ئەدەب و شیعری نوێی کوردی و پێشکەوتنی زمان و کولتوری کورد دەزانین.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بنەماڵەی شاعیر، شاعیران، هوونەرمەندان و هوونەردۆستان و لایەنگرانی ئەدەب و هوونەرو تامەزرۆی زمان و ناسنامەی ڕەسەنی کوردی دەکات.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر