Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان



نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ئێمه‌ نازانین بێده‌نگی ئێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م تراژیدیایه‌ ناو بنێین چی؟ نازانین هۆكاری بێده‌نگی 
ئێوه‌ چیه‌؟ ئایا چاوه‌ڕوانن كاره‌ساتی له‌وه‌ گه‌وره‌تر روبدات؟

3 ئاب, کوردستانی هه‌ولێر - م ح -
كومه‌ڵێك له‌ لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نامه‌یه‌كی كراوه‌ ئاراسته‌ی‌ حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژئاوای‌ كوردستان‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی‌ له‌وێ روبه‌ڕوی كوردستانیان بۆته‌وه‌‌و لێیان ده‌پرسن، "ئێمه‌ نازانین بێده‌نگی ئێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م تراژیدیایه‌ ناو بنێین چی؟ نازانین هۆكاری بێده‌نگی ئێوه‌ چیه‌؟ ئایا چاوه‌ڕوانن كاره‌ساتی له‌وه‌ گه‌وره‌تر روبدات"؟ 

ده‌قی نامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌: 

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

به‌رێزان هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ك ده‌زانن بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان به‌ ره‌وشێكی دژواردا تێده‌په‌رێت و ئه‌نفالێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن گروپه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌‌و رۆژانه‌ ده‌یان ژن و منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل ده‌كوژرێن و ماڵیان وێران و تاڵان ده‌كرێت.

ئێمه‌ نازانین بێده‌نگی ئێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌م تراژیدیایه‌ ناو بنێین چی؟ نازانین هۆكاری بێده‌نگی ئێوه‌ چیه‌؟ ئایا چاوه‌ڕوانن كاره‌ساتی له‌وه‌ گه‌وره‌تر روبدات؟ چاوه‌ڕوانن توركیا جگه‌ له‌ چه‌كداره‌ كه‌شمیریه‌كانی ئه‌لقاعیده‌، تانك و تۆپه‌كانی خۆشی ره‌وانه‌ی كوردستانی رۆژ ئاوا بكات و دواتر ئێوش بڵێن به‌ داخه‌وه‌ بۆ كوردستان؟
ئێمه‌ هه‌ندێك هۆكار ده‌بینین بۆ بێده‌نگی حیزبه‌كانی باشور، به‌ڵام هیچی ئه‌مانه‌ پاساو نین و مێژو و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێده‌نگ نابێت له‌ به‌رامبه‌ر بێ هه‌ڵوێستی هیچ كوردێكدا، حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان دیاره‌ روانگه‌یان چۆنه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی به‌خه‌م لاچوونی مورسیی و برا عه‌ره‌به‌كانیانه‌وه‌ن به‌ خه‌م ژیانی ئه‌و سه‌دان ژن و مناله‌وه‌ نین كه‌ به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ ملیان ده‌كرێت به‌ په‌ته‌وه‌، ده‌كوژرێن و له‌ ماڵ و حاڵیان وه‌ده‌ر ده‌نرێن و ئاواره‌ ده‌كرێن. ره‌نگه‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشوری كوردستان نه‌یانه‌وێت ده‌نگی ئیسلامیه‌كان له‌ ده‌ست بده‌ن و ئیسلامیه‌كان بكه‌ن به‌گژخۆیاندا بۆیه‌ ئه‌وانیش بێده‌نگن، وه‌ك ده‌زانین بۆ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداه‌كانی باشور ئاڵوگۆڕی بازرگانی گرنگتره‌ له‌ ژیانی هاولاتیانمان و نابێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ توركیا تێك بچێت، كه‌وایه‌ ئه‌وان بێده‌نگن، به‌ڵام ئێوه‌ بۆ ؟
ساڵانێكی زۆره‌ جگه‌ له‌ ناردنی چه‌ند رۆژنامه‌ و په‌یامێك بۆ لایه‌نگره‌كانتان ، یا خود هاندانی هه‌ندیك گه‌نج بۆ نوسینی دروشم له‌سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌كان و گیروده‌ بوون به‌ ده‌ست كێشه‌ی ناوخۆییه‌كانتان كارێكیتری به‌رچاوتان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ ئێوه‌ بێنه‌ ده‌نگ و هێزه‌كانتان كه‌م یا زۆر بنێرن بۆ یارمه‌تی براكانمان له‌ رۆژئاوا. پێمان وانیه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیتان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، پێمان وانیه‌ كه‌س رێگریتان لێبكات جگه‌ له‌ ویژدانتان، پێمان وانیه‌ كه‌ ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن له‌ هاوكێشه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
كاتێك ده‌زانین توركیا به‌ ئاشكرا هێز ده‌نێرێت بۆ ئه‌نفالی براكانمان بێده‌نگی ئێوه‌ چ مانایه‌ك ده‌گه‌ێنێت؟ دڵنیابێن كه‌ مێژو و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ بێده‌نگیتان خۆش نابێت و بێده‌نگیتان به‌ تاوانێك ده‌نوسرێت، ئه‌گه‌ر ویژدانتان، ئه‌گه‌ر خه‌می نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مرۆ واتان لێنه‌كات كه‌ بێنه‌ده‌نگ ئه‌ی ئێوه‌ كه‌ی و له‌سه‌ر چی دێنه‌ ده‌نگ؟ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نجی رۆژهه‌ڵات، كوردستان دابه‌ش ناكه‌ین، ناڵین كه‌ ئێوه‌ ته‌نیا حیزبی رۆژهه‌ڵاتن ؟ ئێمه‌ لێتان راده‌بینین و چاوه‌ڕوانیمان لێتان هه‌یه‌ بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌ین.
دڵنیابین كه‌ ده‌توانن به‌ ناردنی هێز و یارمه‌تی رێگه‌ له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌نفالێكی دیكه‌ بگرن، نه‌ك ئێوه‌ هه‌موو حیزبه‌كانی دیكه‌ی باشوور و باكوریش، پێشمان وایه‌ پێویست ناكات بیكه‌نه‌ هه‌ڵای راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان بێت له‌ شه‌وێكدا هێزه‌كانتان ده‌به‌نه‌ سه‌ر سنور و دڵنیاین به‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر پارتی ده‌توانن سنوره‌كان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌ن شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێوه‌ تۆمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر نا دڵنیابین رۆژێك دێت نه‌ته‌وه‌كه‌تان له‌ بێده‌نگی و بێهه‌ڵویستیتان ده‌پرسێته‌وه‌ و لێتان خۆش نابێت. 
هیوادارین گشت لایه‌نه‌كان بێن به‌ ده‌نگی برا خوشك و كورده‌كانمانه‌وه‌ و ریگه‌ له‌ دوووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال و كوشتوبڕی هاوڵاتیان كوردستان بگرن، ئێمه‌ ئه‌مه‌ به‌ یارمه‌تی ته‌نیا حیزبێك نازانین كه‌ په‌یه‌د بێت، ئێستا هاوڵاتیان له‌ به‌رده‌م شاڵاوی ره‌شه‌كوژیدان بۆیه‌ ئێمه‌ داوای پاراستنیان ده‌كه‌ین. ئێمه‌ داوای شه‌ڕ ناكه‌ین ، به‌ڵام پاراستنی خاك و هاوڵاتیانمان به‌ ئه‌رك ده‌زانین، تكایه‌ بۆ جارێكیش بێت دوای 30 ساڵ له‌ باره‌گاكانتان بێنه‌ده‌ره‌وه‌ و وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بڕۆن بۆ پارێزگاری له‌ خوشك و براكانمان.
كومه‌ڵێك له‌ لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان


چاپکردن
ورده‌كاری‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری‌ عێراق
ڕۆژنامەنووسان داوای دیداری ئۆجەلان دەکەن
هه‌شت كۆمسیۆن بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ داده‌مه‌زرێت
داوا ده‌كرێت کۆنگرەی نەتەوەیی شەڕی ناوخۆیی بەتاوان بناسێت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر