Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۱۱, چهارشنبه

ڤيديۆ.. فه‌تلاوى: چوا ساڵ نه‌مهێشت 140 جێبه‌جێبكرێت



ڤيديۆ.. فه‌تلاوى: چوا ساڵ نه‌مهێشت 140 جێبه‌جێبكرێت
NRT -  به‌غدا: ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ كوتله‌ى ئيئتيلافى ده‌وڵه‌تى ياسا، له‌ ميانه‌ى به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنييدا، رايگه‌ياند، چوار ساڵه‌ به‌ ته‌نيا رووبه‌ڕووى هه‌وڵه‌كانى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 بوومه‌ته‌وه‌ و نه‌مهێشتووه‌ جێبه‌جێبكرێت.


فه‌تلاوى، له‌ وه‌ڵامى پرسيارى ئايا كه‌ركوك رۆيشت، به‌ نيگه‌رانى و خه‌مبارييه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، "به‌ڵێ كه‌ركوك رۆيشت".

ئه‌و ژنه‌ نوێنه‌ره‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان وه‌كو شيعه‌ 10 ساڵه‌ نه‌يانهێشتووه‌ كێشه‌ى كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بێت و ره‌خنه‌شى له‌وانه‌ گرت كه‌ بوونه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر ده‌ستى كورد.

له‌ باره‌ى ره‌وشى نوێى ناوچه‌كه‌شه‌وه‌ ئه‌و ناوى به‌رپرسانى كوردى هێناو بۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێم ده‌سته‌واژه‌ى "خوا لێى ببورێت"ى به‌كار هێنا و وتى ئه‌وه‌ نوێنه‌ره‌كانى كورد باسيده‌كه‌ن كه‌ كه‌ركوك له‌ ژێر كۆنترۆڵى ئه‌واندايه‌ و ته‌واو بووه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر