Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۶, پنجشنبه

دژاییەتی هەر بەشێکی کوردستان بە بیانوی بەرگری کردن لە بەشێکی تر هەڵەیەکی ستراتیجییەو خۆکوشتنی سیاسییە هەر هێزێک بیکات ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی نەک هەر پێویستییەکی ئەم سەردەمەیە، بەڵکو شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی ٥٠ ملیۆنی تا ئێستا بێ دەوڵەت ژیاوە.


رووناک ئەحمەد
دژاییەتی هەر بەشێکی کوردستان بە بیانوی بەرگری کردن لە بەشێکی تر هەڵەیەکی ستراتیجییەو خۆکوشتنی سیاسییە هەر هێزێک بیکات ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی نەک هەر پێویستییەکی ئەم سەردەمەیە، بەڵکو شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی ٥٠ ملیۆنی تا ئێستا بێ دەوڵەت ژیاوە.

باس کردن و پشتگیری لێکردنی دەوڵەتی کوردی بە تایبەتیەکانییەوە ئەرکەو جێگەی شانازی هەموو کوردێکە.
ئەگەر باسکردنیش لە دەوڵەت سازش بێت لەسەر ئەو دەسکەوتانەی رۆژئاواو خۆێنی ئەو گەلە، ئەوە جێگەی شەرمەزارییە هەر کەس پشتگیری لێ بکات، پیش هەرشتیک نابیت بەچاویکی کەم تەماشای پارتی و مالی بارزانی بکەین،ئەم بنەمالەیە٢٣ ساڵە سەروەت و سامانی باشوری کوردستانیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوە هیزیکی گەورەی وەک تورکیا لەپشتیانە و هاوکاریان دەکات،وە تەنانەت ئیسرائیلیش پشتگری مالی بارزانی ئەکات ئێستاش میرنشینەکانی خلیج بۆ پشتگیری لە داعش و بەعسییەکان بە سەرۆکایەتی عیزەد دوری هاوکاری پارتی و بارزانی ئەکەن بۆ پشتگیری لە سوننەو دژایەتی کردنی زٶربەی کورد، ئەوەی کە ئێستا پارتی باسی ئەکات بە ئاشکرا دژی ئە و هێزو گەڵو دەوڵەتەییە کە لە رۆژئاوا هەییە ، بە ئاشکرا رێک کەوتوە لەگەڵ رژێمی تورکیاو داعشدا ، ئەمە پیلانە پارتی ئەیکات .ئەگینا ئەگەر پارتێک نەتەوەیی بێت چۆن دژی کوردانی پارچەکانی ترە! کەواتە بارزانی ئەیەوێ دەوڵەتێکی کوردی برۆخێنێت و دەوڵەتێک بۆ بنەماڵەو هاوپەیمانەکانی لە بری دروست بکات ،ئەم قەیرانانەی ئێستا لەو ناوچە رووئەدەن و رێککەوتنێک لە بەینی ئەم لاییەنانە هەییە کە پێکەوە سیاسەتی یەک تەواو ئەکەن.وە یەکێک لە ئامانجەکانیان گەمارۆدانو جینۆساید کردنی رۆژئاوایە لە کاتێکدا گەل و هێز پێکەوەن و هیچ بۆشاییەک لە بەینیاندا نییە کەواتە ئەم پیلانە مەترسیدارە تەنها بۆ لەناودانی پارتێک نییە بەڵکو بۆ لەناودانی بەشێکە لە میلەتەکەمان، بارزانی کاتێ باسی دەوڵەتی کوردی ئەکات تێکەڵی کردوە لەگەڵ ئەم رێکەوتنە مەترسیدارەی خۆیدا ،ئەوەی ئێستا جێگەی سەرنجە پارتی ئیش لەسەر لاییەنەکانی تری باشور ئەکات کە بیانخزێنێتە ناو ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ هێزو نەیارەکانی نەتەوەی کورد هەییەتی بە بیانوی دەوڵەتی کوردییەوە کە دوودانە ساڵە باسی دەوڵەتی کوردی ئەکات بەتایبەت هەرکاتێک پیلانێکی بەدەستەوە بوبێت ئەم ووشە ییەی خستۆتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ داپۆشینی خیانەتەکانیان خەڵکی باشوری پێوە سەقاڵ کردوە! لێرەدا هەرلاییەنێک ئەگەر پشتگیری ئەو دەوڵەتە کوردییە بکات زۆر جێگەی خۆشحاڵییە بۆ هەمو گەلی کورد ،بە مەرجێک پارتی نەیانئاڵێنێ بە ئەو رێکەوتنەی لەگەڵ هێزی دەرەکی دژی کوردانی پارچەکانی تر هەییەتی.هێزەکانی باشور بە گشتی و بە تایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کە هێزێکی کاریگەرە وهاوکاری کردنی بێ مەرج ی پارتی کارەسات بۆ کورد و بۆ یەکێتیش بە دوای خۆیدا ئەهێنێ. بەڵام ئەتوانێ فشار بخاتە سەر پارتی بۆ ئەوەی ئاراستەی ئەم گۆڕانکاریانە لەبەرژەوەندی گەلی کوردبێ ولەم قۆناغە هەستیارەدا بەکەمترین زیان لێی دەرباز ببین
لە لاییەکی تروە لە ناو راگەیاندنەکاندا باس لە هەرەشەکانی مالیکی ئەکرێت بۆ سەر کورد بەڵێ کاتێ مالیکی ئەیبینێ کە لاییەنێکی کوردی لەگەڵ داعش وسونەکاندا دژی شیعەومالیکی رێکەوتوە مالیکیش ناچارە بۆ بەرگری کردن لە خۆی دژی کورد راوەستێت کە ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە مالیکی ئەیکات لەبەر لایەنێک هەموکورد تێوە ئەگلێنێ ،
کەواتە ئەگەر کورد بە هەمولایەنەکانیەوە بچێتە ژێر سیاسەتی پارتی بەو شێوەی خۆی ئەیەوێت ووێرای ئەوەی مالیکی زەرەری ستراتیجی لە کورد ئەدات لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەکان ،لایەنە کوردیەکانیش مێژوییەکی رەش بۆ خۆیان تۆمار ئەکەن هاوشێوەی پارتی.
رووناک ئەحمەد

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر