Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۱۴, شنبه

پاسدارانى ئێران سنور ده‌به‌زێنن و چوار هاوڵاتى ده‌ڕفێنن‌


پاسدارانى ئێران سنور ده‌به‌زێنن و چوار هاوڵاتى ده‌ڕفێنن‌

 شه‌وى رابردوو له‌سنورى حاجى ئۆمه‌ران پاسداره‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران، دوو کیلۆمه‌تر هاتنه‌ ناو خاکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان و دواتریش چوار شوانکار ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ئاژه‌ڵه‌کانیش ده‌به‌ن، تائێستاش چاره‌نووسى شوانه‌کان و ئاژه‌ڵه‌کانیش نادیاره‌. قایمقامى چۆمانیش رایگه‌یاند له‌هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌.
 
له‌وباریه‌وه‌ عه‌بدولواحید گوانى قایمقامى قه‌زارى چۆمان به‌ چه‌ترپرێسى راگه‌یاندوه‌ "ئێواره‌ى رۆژى (4/7/2014) پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى له‌سه‌ر سنور، به‌درێژایى دوو کیلۆمه‌تر هاتوونه‌ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان، له‌م شوێنه‌ش گه‌مارۆى دوو مێگه‌له‌ مه‌ڕیاندابوو که‌ مه‌ڕدارانى کوردستان هاوینان دێنه‌ کوێستانه‌کان بۆ به‌خێوکردنى ئاژه‌ڵه‌کانیان. " وتیشى "جگه‌ له‌ ده‌ستگیرکردنى چوار شوان هه‌ر دوو مێگه‌له‌ مه‌ڕیشیان بردووه‌".  
عه‌بدولواحید راشیگه‌یاندوه‌ ، وه‌ک کۆمیسارى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و ئێران نوسراویان ئاراسته‌ى پاسه‌وانى سنورى ئێران کردووه‌، بۆ گێڕانه‌وه‌ى مه‌ڕه‌کان و ئازادکردنى شوانه‌کان. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ پێمانڕاگه‌یاندون ئه‌و مێگه‌له‌ مه‌ڕانه‌ هى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانه‌ و ئێستاش له‌ رێگاى کۆنسوڵى ئێران له‌هه‌وڵداین بۆ ئازادکردنیان. 
شایه‌نى باسه‌ ئه‌مه‌ بۆ چه‌ندینجار ده‌بێت پاسداره‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران، وێڕاى ئه‌وه‌ى خاکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان ده‌به‌زێنن له‌هه‌مانکاتدا رێگرى له‌ شوانه‌کان ده‌که‌ن و کێشه‌ و ئاسته‌نگى بۆ گوندنشینه‌کان دروست ده‌که‌ن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر