Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۹, یکشنبه

دژایەتی هەر بەشێکی کوردستان بە بیانووی بەرگریکردن لە بەشێکی تر هەڵەیەکی ستراتیژییەو خۆکوشتنی سیاسییە، جا ئه‌و دژايه‌تيه‌ هەر هێزێک بیکات، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی نەک هەر پێویستییەکی ئەم سەردەمەیە، بەڵکو شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی ٥٠ ملیۆنی تا ئێستا بێ دەوڵەت ده‌ژى، باسکردن و پشتگیریلێکردنی دەوڵەتی کوردی بە تایبەتمەنديه‌کانیەوە ئەرکەو جێگەی شانازی هەموو کوردێکە.


نووسێنی رۆناک ئه‌حمه‌د
دژایەتی هەر بەشێکی کوردستان بە بیانووی بەرگریکردن لە بەشێکی تر هەڵەیەکی ستراتیژییەو خۆکوشتنی سیاسییە، جا ئه‌و دژايه‌تيه‌ هەر هێزێک بیکات، ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی نەک هەر پێویستییەکی ئەم سەردەمەیە، بەڵکو شەرمەزارییە کە نەتەوەیەکی ٥٠ ملیۆنی تا ئێستا بێ دەوڵەت ده‌ژى، باسکردن و پشتگیریلێکردنی دەوڵەتی کوردی بە تایبەتمەنديه‌کانیەوە ئەرکەو جێگەی شانازی هەموو کوردێکە.


ئەگەر باسکردن لە دەوڵەت له‌باشوورى وڵات سازش بێت لەسەر ئەو دەستکەوتانەی رۆژئاوا و خوێنی قوربانيانى كوردانى رۆژئاوا، ئەوە جێگەی شەرمەزارییە هەر کەس پشتگیری لێ بکات، پیش هەرشتیک نابێت بەچاوێکی کەم تەماشای پارتی و ماڵی بارزانی بکەین، ئەم بنەماڵەیە ٢٣ ساڵە سەروەت و سامانی باشووری کوردستانیان بۆ خۆیان قۆرخکردووە، به‌پێى هه‌واڵى هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى راگه‌ياندن هێزێکی گەورەی وەک تورکیا لەپشتیانە و هاوکاریان دەکات، تەنانەت باس له‌ پشتگيريكردنى ئیسرائیلیش ده‌كرێت بۆ ماڵی بارزانی، ئێستاش میرنشینەکانی خه‌لیج بۆ به‌رگريكردن له‌ به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خۆيان هاوکاری پارتی و بارزانی ئەکەن، ئەوەی کە ئێستا پارتی باسی ئەکات بە ئاشکرا دژايه‌تى ئە و هێزى خۆبه‌رێوه‌به‌ريى و گەله‌يه‌‌ کە لە رۆژئاوا هەیە، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى پارتى له‌گه‌ڵ توركياو ژێربه‌ژێريش له‌گه‌ڵ داعش راست بێت، ئه‌وه‌ پیلانێكى گڵاوه‌و پارتيش به‌رپرسيارى يه‌كه‌مى مێژوويى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، ئەگینا ئەگەر پارتێک نەتەوەیی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى پارتى بۆ خۆى بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌كات چۆن ده‌بێت دژی کوردانی پارچەيه‌كی تربێت!
بانگه‌شه‌كانى بارزانی بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌يه‌ بێت ئه‌وه‌ له‌سه‌ر حيسابى ئاماده‌كارى نيمچه‌ ده‌وڵه‌تێكى كورديه‌ كه‌ ئێستا له‌ رۆژئاوا كارى جيددى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌لايه‌ن كوردانه‌وه‌، دواجاريش ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ كورديه‌ له‌باشوورى وڵات ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌تێك بۆ بنەماڵه‌، چونكه‌ خۆ ناكرێت باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به‌راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ئيتر راسته‌وخۆ گۆڕانى ريشه‌ييان به‌سه‌ردا بێت و سياسه‌تى خۆيان بكه‌نه‌ سياسه‌تێكى نيشتيمانى.
له‌ئێستادا له‌ناوچه‌كه‌ قه‌يرانى جۆربه‌جۆر هاتۆته‌ ئاراوه، ‌یەکێک لە ئامانجەکانى ئه‌و هێزانه‌ى له‌پشت دروستكردنى ئه‌و قه‌يرانانه‌وه‌ن، گەمارۆدان و كۆمه‌ڵكوژکردنی رۆژئاوایە لەکاتێکدا گەل و هێز پێکەوەن و هیچ بۆشاییەک لە بەینیاندا نیە، ئەوەی ئێستا جێگەی سەرنجە پارتی ئیش لەسەر لایەنەکانی تری باشوور ئەکات کە بیانخزێنێتە ناو ئەو رێکكەوتنەی لەگەڵ هێزو نەیارەکانی نەتەوەی کورد هەیەتی بە بیانووی دەوڵەتی کوردییەوە کە دوو ساڵە باسی دەوڵەتی کوردی ئەکات بەتایبەت هەرکاتێک پیلانێکی بەدەستەوە بووبێت ئەم بانگه‌شه‌یەی خستۆتەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ داپۆشینی خیانەتەکانیان، بۆيه‌ به‌بڕواى من نابێت لايه‌نه‌ كورديه‌كانى ترى باشوور بكه‌ونه‌ داوى سياسه‌ته‌كانى پارتيه‌وه‌ كه‌ ته‌نها خزمه‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و ئه‌و حيزبه‌ ئه‌كه‌ن، ئه‌گينا مێژوو ئه‌وانيش له‌گه‌ڵ پارتى به‌شدار ئه‌كات له‌هه‌ر هه‌ڵه‌يه‌كى سياسى كه‌ بكرێت له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستياره‌.
ئێستا له‌هه‌موو كات زياتر كورد فرسه‌تى دروستكردنى كيانێكى سياسى دانپێدانراوى بۆ هاتۆته‌ پێش، به‌شێوه‌يه‌ك كه‌ به‌ هه‌لى زێڕين بۆ كورده‌كان ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ى تا ئێستا ئاشكرا بووه‌، ئيسرائيل و به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا و به‌شێك له‌سياسه‌تمه‌دارانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى كوردين، په‌رله‌مانى ئه‌وروپاش بۆ يه‌كه‌م جار له‌مێژووى دروستبوونى هه‌رێمى كوردستانى باشووردا هاتۆته‌ قسه‌و پشتگيرى خواستى كورد ده‌كات بۆ جيابوونه‌وه‌ له‌عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ تێبينى ده‌كرێت بارزانى و پارتى هيچ نيازێكى جيدديان به‌ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى نيه‌، لێره‌دا گرنگه‌ هێزه‌ كورديه‌كانى ترى باشوورى وڵات به‌ئاگا بێنه‌وه‌و به‌راشكاوانه‌ خواستى ميلله‌ت بۆ جيابوونه‌وه‌ له‌عێراق و راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ئاشكرابكه‌ن و كارى جيددى بۆ بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ريشدا سنورێك بۆ بانگه‌شه‌ حيزبيه‌كانى پارتى دابنێن و پێكه‌وه‌ هه‌موان پشتگيرى له‌ رۆژئاوا و هه‌وڵه‌كانيان بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ريشدا ده‌وڵه‌تى كوردى رابگه‌يه‌نن، چونكه‌ ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت له‌لايه‌ن سه‌نته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌ى سياسى له‌جيهان، ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م هه‌له‌ زێڕينه‌ له‌ده‌ست بدات، ره‌نگه‌ قورس بێت جارێكى تر هه‌لى له‌م شێوه‌يه‌ى بۆ بێته‌ پێش

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر