Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۰, جمعه

بارزاني در جمع مسئولين كنسولگري هاي خارجي در هولير جنوب كوردستان:


بارزاني در جمع مسئولين كنسولگري هاي خارجي در هولير جنوب كوردستان:
ملت كورد براي حق تعيين سرنوشت خويش نياز به مجوز هيچ كشوري ندارد.
سەبارەت بە سیاسەتی هەرێمی كوردستان لە بەرانبەر دۆخی تازەدا، بارزانی ئەوەی ڕوونكردەوە كە لە دە ساڵدا ئێمە هەموو ڕێگەیەكمان تاقیكردەوە بۆ ئەوەی بتوانین لەگەڵ عێراقدا بژیین، بەڵام سیاسەت و ئیدارەدانی هەڵە نەیهێشت ئەم هەوڵانە سەر بگرێت. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا هێمای بەوەدا كە لە پاش ڕووداوەكانی موسڵ و قەیرانی نوێ، كوردستان كار لەسەر دوو ڕێڕەو دەكات یەكیان ئەوەیە كە یارمەتیی برایانی شیعە و سووننە بدات كە كێشەكانیان چارەسەر بكەن و پڕۆسەی سیاسی سەر بكەوێت و ئەوەی تریان بەردەوامبوونە لە كاركردن بۆ چەسپاندنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلی كوردستان و پارلەمانی كوردستانیش كار لەسەر جێبەجێكردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان دەكات. هەر لەمبارەیەوە سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە لەم بڕیارە پاشگەز نابینەوە و گەلی كوردستانیش بۆ چارەنووسی خۆی مۆڵەت لە هیچ كەس و لایەنێك وەرناگرێت.
ئاوينه نيوز

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر