Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۹, یکشنبه

YPG له‌دژى (5)باره‌گاى چه‌ته‌کانى داعش چالاکى ئه‌نجامدا

فورات
YPG له‌دژى (5)باره‌گاى چه‌ته‌کانى داعش چالاکى ئه‌نجامدا
شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌دژى پێنج باره‌گاى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى هه‌رێمى کۆبانێ چالاکى ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون . هه‌روه‌ها له‌گوندى حورییه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کۆبانێ شه‌ڕڤانانى YPG هه‌وڵێکى گروپه‌ چه‌ته‌کانیان تێکشکاند و له‌وێش ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ کوژران .


ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ى له‌گونده‌کانى ( فیۆنته‌ ، ئه‌حمه‌دییه‌ ، بیرکنۆ و جه‌له‌بێ ) جێگربوونه‌ ماوه‌یه‌که‌ گونده‌کانى کوردان تۆپباران ده‌که‌ن . هه‌ربۆیه‌ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌دژى باره‌گاى ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ چالاکى ئه‌نجامدا . له‌ئاکامى چالاکییه‌که‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون ، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێکى ئه‌و گروپه‌ چه‌تانه‌ش تێکشکێندرا .
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌ گروپه‌ چه‌ته‌کان هه‌وڵیاندا له‌گوندى ئه‌حمه‌دییه‌ هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر گوندى حورییه‌ ، به‌ڵام رووبه‌رووى وه‌ڵامێکى توندى شه‌ڕڤانانى YPG بوونه‌وه‌ و شه‌ڕوپێکدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا هاته‌ئاراوه‌ . راگه‌یه‌ندرا له‌وێش ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون .
هه‌روه‌ها له‌گوندێکى رۆژئاواى  هه‌رێمه‌که‌ش شه‌ڕڤانانى YPG له‌دژى باره‌گایه‌کى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا . له‌باره‌ى ئه‌و چالاکییه‌ تا ئێستا زانیارى ته‌واو به‌ده‌ستنه‌که‌وتووه‌ . به‌ڵام ده‌ووترێت شه‌ڕڤانانى YPG دوو ئۆتۆمبێلى گروپه‌ چه‌ته‌کانیان کردۆته‌ ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌که‌ تێکشکێندراون و (4) چه‌ته‌ش کوژراون .
تائێستا گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش گونده‌کانى رۆژهه‌لاتى کۆبانێ به‌هاوه‌ن تۆپباران ده‌که‌ن .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر