Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۱۵, یکشنبه

YPG هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌ستپێکرد و (40)ئه‌ندامى دیکه‌ى داعش کوژران


YPG هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌ستپێکرد و (40)ئه‌ندامى دیکه‌ى داعش کوژران.

دوێنێ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل(YPG) له‌ دژى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش له‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ هه‌ڵمه‌تێکیان به‌ ناوى ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى زۆرمێخار'' ده‌ستپێکرد و له‌ ئه‌نجامدا (40) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش کوژران، هه‌روه‌ها (10) ئۆتۆمبیل تێکشکێندراون و چه‌ندین باره‌گاشیان لێ خاپوورکراوه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند، شه‌وى رابردوو شه‌ڕڤانانى YPG له‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ له‌ دژى باره‌گاکانى گروپه‌ چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێک کردووه‌ به‌ ناوى ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى شه‌هیدانى زۆر مێخار''. راگه‌یه‌ندرا له‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا شه‌ڕڤانانى YPG و YPJ گورزى قورسیان له‌ چه‌ته‌کانى داعش داوه‌ .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌ڕڤانانى YPG چه‌ند چالاکییه‌کیان له‌ دژى باره‌گاکانى گروپه‌ چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و شام(داعش) له‌ گوندى جب ئه‌لفه‌ره‌ج، ئه‌لجه‌دێده‌، خراب ئه‌تۆ و زیاره‌تى سه‌ر به‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ و هه‌روه‌ها به‌ هاوکارى سوپاى ئازادى سوریا چالاکییه‌کى تایبه‌تیان له‌ شارۆچکه‌ى شیوخ ئه‌نجامداوه‌ .
راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ئه‌نجامى چالاکیه‌که‌ى شه‌وى رابردوودا زیاتر له‌ (40) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش کوژراون، هه‌روه‌ها (10) ئۆتۆمبیل تێکشکێندراون و چه‌ندین باره‌گاشیان لێ خاپوورکراوه‌ .
سه‌رچاوه‌کان رایانگه‌یاند که‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ى YPG به‌رده‌وام ده‌بێت تا پاک کردنه‌وه‌ى هه‌موو هه‌رێمه‌که‌ له‌ چه‌ته‌کانى داعش .
رۆژى 2 ى ته‌مموز گروپه‌ چه‌ته‌کانى داعش به‌ تانک، تۆپ و چه‌کى قورس هێرشیان کرده‌سه‌ر گوندى زۆرمێخار، به‌یادیه‌ و زیاره‌تى سه‌ر به‌ رۆژئاواى هه‌رێمى کوبانێ .
له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا که‌ ماوه‌ى پێنج رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌  له‌ ده‌وروبه‌رى کوبانێ زیاتر له‌ (250) ئه‌ندامى چه‌ته‌کانى داعش کوژراون و به‌ده‌یانیش برینداربوون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر