Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۲, یکشنبه

دکتۆر محمود عوسمان: وتیان جارێ چاوه‌ڕێكه‌ن، وتمان: بۆ؟ وتیان: ئاخر سه‌گه‌كه‌ خه‌وتووه‌، وتمان: ئێ خه‌به‌ری بكه‌نه‌وه‌.. وتیان مه‌منوعه‌، یا ئه‌بێ خۆی له‌خه‌و هه‌ستێ.


دکتۆر محمود عوسمان: وتیان جارێ چاوه‌ڕێكه‌ن، وتمان: بۆ؟ وتیان: ئاخر سه‌گه‌كه‌ خه‌وتووه‌، وتمان: ئێ خه‌به‌ری بكه‌نه‌وه‌.. وتیان مه‌منوعه‌، یا ئه‌بێ خۆی له‌خه‌و هه‌ستێ.

دکتۆر محمود عوسمان : ساڵی (2004) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوم، 
رۆژێكیان ده‌چووم بۆ ده‌وام له‌ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وكاته‌ ئه‌مریكیه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزیان ده‌پاراست‌و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، گه‌یشتنه‌ بازگه‌و دایانگرتین بۆ پشكنین، چه‌ند سه‌ربازێكی عێراقی ئێمه‌یان پشكنی، پاشان وتیان بوه‌ستن با سه‌گیش بێ بۆنتان بكا، وتمان بابه‌ ئێمه‌ ئه‌ندامی مه‌جلیسی حوكمین، وتیان: ناخواو ئه‌مه‌ ئه‌مره‌.. كه‌ زانیمان بێسووده‌ وتمان: ده‌ باشه‌ بیهێنن، وتیان: جارێ چاوه‌ڕێكه‌ن، وتمان: بۆ؟ وتیان: ئاخر سه‌گه‌كه‌ خه‌وتووه‌، وتمان: ئێ خه‌به‌ری بكه‌نه‌وه‌.. وتیان مه‌منوعه‌، یا ئه‌بێ خۆی له‌خه‌و هه‌ستێ یا ئه‌بێ سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌خه‌وی هه‌ستێنێ، وتمان: ده‌ی به‌ ئه‌مریكیه‌ بڵێن با بێ هه‌ڵیسێنێ. وتیان: ئاخر ئه‌ویش لێره‌ نیه‌و هیچ چاره‌ نیه‌و ده‌بێ چاوه‌ڕێكه‌ن.. ئیتر به‌ناچاری ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێمان كرد تا سه‌گه‌ فه‌نی به‌ لوتفی خۆی له‌خه‌و هه‌ستاو هات بۆنی كردین، كه‌ دڵنیابوو هیچمان پێنیه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنی خۆی‌و ئێمه‌یان ئیزندا!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر