Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۱۹, پنجشنبه

له‌رۆژهه‌ڵات رژێمى ئێران په‌ره‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆن و جموجۆڵى سه‌ربازى ده‌دات



له‌رۆژهه‌ڵات رژێمى ئێران په‌ره‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆن و جموجۆڵى سه‌ربازى ده‌دات

ماویه‌که‌ سوپاى پاسدارانى رژێمى ئێران هێزێکى زۆرى ره‌وانه‌ى هه‌رێمه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان کردوه‌ و هه‌موو رۆژێک ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆن و جموجۆڵى سه‌ربازى ده‌کات. سوپاى پاسداران له‌ هه‌رێمه‌کانى کرماشان و سنه‌ بۆسه‌ ده‌نێنه‌وه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سه‌لماسیشیان تۆپبارانکردوه‌ و هاوکات سه‌ربازگه‌ى نوێ بۆ به‌کرێگیراوان دروست ده‌کات .

له‌وباریه‌وه‌ په‌یامنێرى ANF رایگه‌یاند:" سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ هه‌رێمه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ کامیاران و ره‌وانسه‌ره‌وه‌ تا شارى ورمێ ده‌ستى به‌ جموجۆڵێکى به‌رفراوانى سه‌ربازى کردوه‌ له‌ دژى یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان(YRK). هێزه‌کانى سوپاى پاسداران رۆژ 8 ى ته‌مموز هه‌رێم و کوێستانه‌کانى نزیک گوندى ''کۆزیک'' ى ناوچه‌ى سه‌لماسى سه‌ر به‌ شارى ورمێ به‌ خه‌ستى تۆپباران کردوه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌رێمه‌که‌ ئاگرى تێبه‌ربووه‌ و تا ئێستاش ئاگره‌که‌ کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه‌ ."
دروستکردنى سه‌ربازگه‌ى نوێ له‌ سه‌رده‌شت
په‌یامنێره‌که‌ى ANF له‌ هه‌رێمه‌وه‌ رایگه‌یاند:'' هێزه‌کانى سوپاى پاسدارانى رژێمى ئێران له‌ سێگۆشه‌ى گوندی''نسبان، سیسه‌ر و گوڵی'' سه‌ر به‌ ناوچه‌ى سه‌رده‌شت ده‌ستیان به‌ دروستکردنى سه‌ربازگه‌یه‌کى نوێ کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌ به‌کرێگیراوانى هه‌رێمه‌که‌ش له‌ دروستکردنى سه‌ربازگه‌که‌ هاوکارى هێزه‌کانى سوپا ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت که‌ به‌کرێگیراوان له‌ سه‌ربازگه‌که‌دا جێگیر بکه‌ن'' .
نانه‌وه‌ى بۆسه‌ له‌ کامیاران و ره‌وانسه‌ر
په‌یامنێرى ANF له‌ کرماشان رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانى سوپاى پاسداران له‌گه‌ڵ به‌کرێگیراوانى هه‌رێمه‌که‌ هه‌موو رۆژێک له‌ هه‌ندێ شوێنى ناوچه‌ى ره‌وانسه‌ر و کامیاران له‌ دژى ''یه‌کینه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان(YRK) بۆسه‌ ده‌نێنه‌وه‌. ئامانجى رژێمى ئێرانیش له‌م جموجۆڵانه‌، ملیتاریزه‌کردنى و دروست کردنى که‌ش و هه‌وایه‌کى توندى ئه‌منییه‌ بۆ زیادترکردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر