Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۱۴, شنبه

ENKS : ده‌بێت خاکى کۆبانێ له‌ گروپه‌چه‌ته‌کانى داعش بپارێزین



video

ENKS : ده‌بێت خاکى کۆبانێ له‌ گروپه‌چه‌ته‌کانى داعش بپارێزین

ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌سوریا ENKS له‌هه‌رێمى کۆبانێ بانگه‌وازى له‌هه‌موو پارته‌کوردییه‌کان و هاوڵاتیانى هه‌رێمى کۆبانێ کرد که‌ کۆبانێ له‌دژى چه‌ته‌کانى داعش بپارێزن و ووتى :"داعش گروپێکى توندره‌وه‌ و ده‌خوازێت کاولکارى دروست بکات ، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌موومان له‌به‌رامبه‌رى بوه‌ستین و کۆبانێ بپارێزین .

"
 موسلیم محه‌مه‌د ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌سوریا ENKS داواى له‌ هاوڵاتیانى هه‌رێمى کۆبانێ و هه‌موو گه‌نجانى پارته‌کان کرد که‌ گونده‌کانى خۆیان چۆڵنه‌که‌ن ، ئاواره‌نه‌بن و هه‌رێمه‌کانى خۆیان له‌دژى هێرشه‌کانى داعش بپارێزن . ناوبراو ووتیشى :" ئه‌و دۆخه‌یه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو پارته‌سیاسیه‌کان فه‌رزده‌کات که‌ یه‌کگرتووبن و له‌به‌رامبه‌ر چه‌ته‌ هێرشکاره‌کان خۆیان بپارێزن ."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ENKS ده‌ستنیشانى کرد که‌ ئه‌وان وه‌ک ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى کورد له‌سوریا بۆ پاراستنى هه‌رێمى کۆبانێ له‌هێرشى گروپه‌ توندره‌وه‌کان ئاماده‌ن هاوکارى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى رۆژئاواى کوردستان بکه‌ن و به‌هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه‌ پاراستن بکه‌ن .
موسلیم محه‌مه‌د سه‌رجه‌م هێرشى گروپه‌ چه‌ته‌کان که‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ به‌توندى شه‌رمه‌زارکرد و ووتى :" چه‌ته‌کانى سه‌رى منداڵان ، رۆشنبیر و پیره‌کان ده‌بڕن و له‌به‌رئه‌وه‌ش نه‌ ره‌مه‌زان و نه‌ رۆژوو ناناسن . داعش گروپێکى توندره‌وه‌ و ده‌خوازێت کاولکارى دروست بکات ، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ر بوه‌ستین و کۆبانێ بپارێزین ."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر