Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۰, جمعه

هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پرسی سەربەخۆیی باشوور

با کەسانێک لە بارودۆخی ئەمرۆ  بوو برژەوەندی شەخسی خۆیان کەلک وەرنەگرەن میژوو وەڵامیان دەداتەوە ئەو هەموو تورکە لە هەرێمی کوردستان چی دەکەن.
هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پرسی سەربەخۆیی باشوور
قسەکانی ئاڵدار خەلیل نوێنەری تەڤدەم لە تەلەڤیزیۆنی روناهی تیڤی سەبارەت بە سەربەخۆیی باشووری کوردستان
" شۆڕشمان کرد تورکیا دەرگا سنوورییەکانی لەسەر داخستین و دەرگایان بەرووی داعشدا کردەوە، بە سەرەتاییترین چەکەکان بەرگریمان کرد، ژن و پیاو چوونە بەرەی شەڕەوە بەڵام ئەمانە هیچی زەحمەت و دژوار نەبوو 
..
. زەحمەت و دژوار کاتێک بوو کە برا دەرگای لەسەر داخستین و ئێمەی بە فەرمی نەناسی، زەحمەتی کاتێک بوو کەخەندەقیان لێدا و بە تیرۆریست ناوزەدیان کردین.
داعش هێرشی کردە سەر عێراق، ئێمە چووینە یارمەتی براکانمان، بەر لەوەی داعش رەبیعە بگرێت ئێمە ئەو شارەمان گرت، شان بە شانی براکانمان لەگەڵ داعش لە باشوور شەڕمان کرد و گوتمان: رابردوو تێپەڕ بووە و با لێی نەکۆڵینەوە و ئەمڕۆ پێویستە یەکگرتوو بین. شاری رەبیعە و دەروازەی سنووری رەبیعەمان گرت، ئەو رەبیعەیەی کە تەنیا دەرگایەک بوو کە ئێمەی بە دنیای دەرەوە دەبەستەوە و حکومەتی مالیکی لێی دانەخستبووین، کۆنترۆڵی ئەو دەرگا و ئەو شارەمان بۆ برا باشوورییەکانمان بەجێهێشت بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەو دەرگایەشیان لەسەر داخستین. بەڵێ، ئەو دەرگایەی دوێنێ لە لایەن عەرەبەکان بەرووی ئێمەدا کراوەبوو، ئەمڕۆ لە لایەن کوردەکان بەرووماندا داخراوە. براکانمان تەنیا دەرگای پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ جیهانی دەرەوەیان لەسەر داخستین. ئێستا هەمان داعش بە هەموو هێزەکانیەوە هێرشی سەرانسەری بۆسەر کۆبانی دەستپێکردووە، ئەدی براکانمان لەکوێن؟
هێندێک هاتوون و دەڵێن: بۆچی سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بێدەنگن؟ من چی بڵێم؟ بڵێم سپاس کە گەمارۆتان خستینە سەر و دەرگاتان لەسەر داخستین؟
ئەسڵەن با بەو شێوەیە پێتان بڵێم: من و حکومەتی رۆژئاوای کوردستان بەتەواوی وجودەوە پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکەین. تەنیا یەک داواکاریم لێتان هەیە، براگیان؛ خۆ ئێوە برایەتیتان لەگەڵ نەکردین بەلانیکەمەوە دوژمنایەتیمان مەکەن".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر