Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۳ تیر ۲۹, یکشنبه

په‌رله‌مانتارێكى سويد: ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نێت پشتيوانى ده‌كه‌ين


 په‌رله‌مانتارێكى سويد: ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نێت پشتيوانى ده‌كه‌ين
NRT – ستۆكهۆڵم: به‌ مه‌به‌ستى ده‌ربڕينى پشتيوانى خۆيان بۆ درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كورديى و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆيى زياتر له‌ 2 هه‌زار هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى سويد، به‌ ئاڵاى كوردستان و جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه‌ خۆپيشاندانێكيان له‌ پايته‌ختى سويد ئه‌نجامدا.

چلاكى ژنى كوردى خۆرهه‌ڵاتيى كوردستان، شه‌هلا ده‌باغى كه‌ يه‌كێك بووه‌، له‌ به‌شدارانى چالاكييه‌كه‌، له‌ په‌يوه‌نديدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى NRT، له‌ رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه‌ رايگه‌يان، "ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم زیاتر لە دوو هەزار کەس کۆ بووینەوە؛ تا پشتیوانی لە پڕۆژەی سەربەخۆیی کوردستان بکەین".

وتيشى: "لەو کۆبوونەوەیەدا بێ جیاوازی حزب، ئایدۆلۆژيا، پشتیوانی لە خەباتی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە سەرۆک بارزانی و بەڕێز مام جەلال، لە کوبانی، لە باکوور، قەندیل و لە پێشمەرگە و له‌ رۆژهەڵات کرا".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، "تەنیا درووشمى خۆپيشانده‌رانى كورد، سەربەخۆیی کوردستان، بوو".

هه‌ر له‌و چالاكييه‌دا، دۆستانی كورد له‌ سوید، له‌وانه‌ "فرێدریک ماڵم" نوێنەری په‌رله‌مان، به‌شداريكرد.

به‌ گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و ژنه‌ چالاكه‌، له‌و چالاكييه‌دا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى سويد، بەڵێنى داوه‌، "ئەگەر کورد سەربەخۆیی رابگەێنێت؛ پشتیوانی کورد دەبن و داوا لە په‌رله‌مان و حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن، كه‌ دەوڵەتی کوردی بە رەسمی بناسێت".

چالاكييه‌كه‌ له‌م فۆتۆستۆرييه‌دا ببينه‌

ئا: ئه‌رسه‌لان ره‌حمان

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر