Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۲۲, جمعه

ئه‌منستی‌ ئینته‌رناشناڵ: پێویسته‌ توركیا به‌رپرسانی‌ كوشتنی سێ ژنه‌ كورده‌كه‌ راده‌ست بكات



ئه‌منستی‌ ئینته‌رناشناڵ: پێویسته‌ توركیا به‌رپرسانی‌ كوشتنی سێ ژنه‌ كورده‌كه‌ راده‌ست بكات


ئه‌منستی‌ ئینته‌رناشناڵ: پێویسته‌ توركیا به‌رپرسانی‌ كوشتنی سێ ژنه‌ كورده‌كه‌ راده‌ست بكات

رێكخراوی‌ ئه‌منستی‌ ئینته‌رناشناڵ داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ فه‌ره‌نسا ده‌كات به‌ "خێرایی و گشتگیری‌" لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوژرانی سێ ژنه‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی كورد له‌ ریزه‌كانی‌ پارتی كرێكارانی كوردستان، بكات و بكوژانیان بدۆزێته‌وه‌و راده‌ستی‌ دادگایان بكات.



هاوكات ئه‌و رێكخراوه‌ داوای‌ ئه‌وه‌شی كردوه‌، كه‌ كوژرانی‌ ئه‌و سێ ژنه‌، وتوێژه‌كانی نێوان توركیاو عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان په‌ك نه‌خات و توركیاش هاوكاری‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ روداوه‌كه‌ بكات و به‌رپرسانی‌ راده‌ستی‌ دادگا بكات.
له‌ راگه‌یاندنێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌منستی‌ ئه‌نته‌رناشناڵ ده‌ڵێت: پێویسته‌ دادپه‌روه‌ری‌ هه‌بێت بۆ ئه‌و تیرۆره‌ سیاسیانه‌، پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا هیچ هه‌وڵێك به‌ فیڕۆ نه‌ده‌ن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا.
ئه‌منستی‌ داوای‌ له‌ توركیاش كردوه‌ هاوكاری‌ ته‌واوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بكات و "به‌رپرسانی‌ روداوه‌كه‌ راده‌ستی‌ دادپه‌روه‌ری‌ بكات".
له‌ به‌شێكی راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ سه‌باره‌ت به‌ وتوێژه‌كانی‌ نێوان توركیاو كورد ده‌ڵێت: هه‌ردولا پێویسته‌ ته‌ئكید له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانی‌ كوشتن، به‌ربه‌ست دروست ناكات له‌ به‌رده‌م دانوستانه‌كان كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ كۆتاییهێنانه‌ به‌ پێشێلكارییه‌كانی‌ مافی مرۆڤ و ئه‌و ململانێیه‌ی‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
شه‌وی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابوردو هه‌ریه‌ك له‌ فیدان دۆگان و له‌یلا شایڵه‌مه‌ز و سه‌كینه‌ جانسیز، به‌ كوژراوی‌ له‌ شوقه‌كه‌ی‌ خۆیان له‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا دۆزرانه‌وه‌.
كوژرانی‌ ئه‌و سێ چالاكوانه‌ی‌ كورد له‌ ریزه‌كانی‌ پارتی‌ كرێكارانی كوردستان، بوه‌ته‌ هۆی‌ توڕه‌یی ره‌وه‌ندی كوردی‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپاو هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
تائێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ فه‌ره‌نسا ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ روداوه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌.
--------------------------------------
Emnistî înternaşnall: pêwîste turkya berpirsanî kuştinî sê jne kurdeke radest bkat
Rêkixrawî emnistî înternaşnall dawa le desellatdaranî ferensa dekat be "xêrayî û giştgîrî" lêkollînewe le kujranî sê jne hellsurrawekey kurd le rîzekanî partî krêkaranî kurdistan, bkat û bkujanyan bdozêtewew radestî dadgayan bkat.
Hawkat ew rêkixrawe daway eweşî kirdwe, ke kujranî ew sê jne, witwêjekanî nêwan turkyaw 'ebdulla ocelan pek nexat û turkyaş hawkarî lêkollînewekan le rudaweke bkat û berpirsanî radestî dadga bkat.
Le rageyandinêkda ke emrro bllawîkirdwetewe, emnistî enternaşnall dellêt: pêwîste dadperwerî hebêt bo ew tîrore syasyane, pêwîste desellatdaranî ferensa hîç hewllêk be fîrro neden le lêkollîneweda.
Emnistî daway le turkyaş kirdwe hawkarî tewawî lêkollînewekan bkat û "berpirsanî rudaweke radestî dadperwerî bkat".
Le beşêkî rageyandnekeda ew rêkixrawe nêwdewlletye sebaret be witwêjekanî nêwan turkyaw kurd dellêt: herdula pêwîste tekîd lewe bkenewe ke kirdewekanî kuştin, berbest drust nakat le berdem danustanekan ke mebest lêy kotayîhênane be pêşêlkarîyekanî mafî mrov û ew mlimlanêyey çend deyeyeke berdewame.
Şewî çwarşemmey raburdu heryek le fîdan dogan û leyla şayllemez û sekîne cansîz, be kujrawî le şuqekey xoyan le paytextî ferensa dozranewe.
Kujranî ew sê çalakwaney kurd le rîzekanî partî krêkaranî kurdistan, bwete hoy turreyî rewendî kurdî le wllatanî ewrupaw herreşey tolle sendneweyan deken.
Taêstaş beşêweyekî resmî desellatdaranî ferensa encamî lêkollînewekanyan le rudaweke ranegeyandwe.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر