Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲, دوشنبه

چەند رۆژەیک پێش تێرۆری ٣ژنە چالاکوانەکی کورد لە پاریسی کە تێێدا ئەو ٣ ژنیان تێرۆر کرد کار ئاسانی کراوە بۆ تێرۆر کردنیان لە لایەن دەزگا سیخورەیکانی ئە وەلات بە هەمانهەنگی دەزگای سێخورەی تورکیا و ئەگر ئەم تێرۆرە بە دەستی کوردەیکی بە کریگێراوەیی سەر بە تورکیاش ئەنجامدرابێت هەر دەستی رەشی تێرۆری دەولەتی تورکی تێێداییە

چەند رۆژەیک پێش تێرۆری ٣ژنە چالاکوانەکی  کورد لە پاریسی  کە تێێدا ئەو ٣ ژنیان تێرۆر کرد  کار ئاسانی کراوە بۆ تێرۆر کردنیان لە لایەن دەزگا سیخورەیکانی ئە وەلات بە هەمانهەنگی دەزگای سێخورەی تورکیا  و ئەگر ئەم تێرۆرە بە دەستی کوردەیکی بە کریگێراوەیی سەر بە تورکیاش ئەنجامدرابێت  هەر دەستی رەشی تێرۆری دەولەتی تورکی تێێداییە

هه‌ندێ زانیاری له‌ په‌یجی لایه‌نگرانه‌وه‌ 


حکومه‌تی فه‌رنسا و ده‌زگا سیخوریه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ پێش دوو رۆژ له‌ تیرۆرکردنی شه‌هید ساکینه‌و هاواڵانی سه‌رجه‌م کامێرا چاودێریه‌کانی باڵه‌خانه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان که‌ شه‌هید ساکینه‌و هه‌وه‌ڵانی تێیدا تیرۆ کرا له‌ کار خستووه‌ 

هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان باڵه‌خانه‌دا و به‌ته‌نیشت نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌رنسا بونی هه‌یه‌

شه‌هید ساکینه‌ به‌ کاریکی تایبه‌ت چۆته‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی کوردستان له‌ داوی 50 خوله‌ك له‌مانه‌وه‌ی تیرۆر کراوه‌ 

له‌ شه‌هید که‌وتنی هه‌واڵان جگه‌ له‌ ده‌زگا سیخوریه‌کانی ده‌وڵاتانی سه‌رده‌ست گومان هه‌یه‌ هێز و لایه‌نی کوردیش تێیدا به‌شدا بوبێت 

یه‌که‌م قوربانی شه‌هید له‌یلا بووه‌ به‌ 3 فیشه‌ك تیرۆر کراوه‌ پاشان شه‌هید فیدان و شه‌هید ساکینه‌ به‌ 4 فیشه‌ك که‌ له‌ سه‌ری دراوه‌
///////////////////////////

شه‌وی رابردو‌و پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزه‌ری 2013 كیلۆمه‌تر سفر له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ده‌دزرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسیش له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

حه‌كیم عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای سه‌یدسادق به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: "سه‌عات 12ی شه‌وی رابردو‌و له‌ پشتی سه‌یدسادق پێنج ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزه‌ری 2013كیلۆمه‌تر سفر دزراون، كه‌ هی كۆمپانیایه‌كه‌ به‌ناوی (جه‌مال كه‌ریم)".

راشیگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌.

///////////////

رۆژی شەممە 30ی بەرفرانبار هەیئەتێكی كومیتەی هەرێمی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی كرد و لە لایەن هەیئەتێكی حیزبی دێموکراته‌وه‌‌ بە سەرپەرستیی خالید عەزیزی، سكرتێری گشتیی حیزه‌به‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا.

لەو دیداره‌دا سه‌ره‌تا هه‌یئه‌تی میوان به‌ وردی باسیان بارودۆخی ئێستای سووریه‌ و خۆرئاوای کوردستان کرد. له‌و باسانه‌دا ئاماژه‌ به‌ هۆکاره‌کانی به‌رده‌وامیی ئاڵۆزییه‌کان له‌ سووریه‌، دەستێوەردانی هێزە ناوچەیی و جیهانییەكان، رۆڵی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریەو ئەنجوومەنی گەلی رۆژاوای كوردستان و چوارچێوەی هاوكاری نێوان ئەو دوو هێزە کرا.

هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش له‌و دیداره‌دا ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌ سه‌ر بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ پرسی کورد له‌ ناوچه‌ خسته‌ به‌ر باس وجه‌خت لەسەر پێویستیی هاوكاری و هاوئاهەنگیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و حیزبی دێموکراتی کوردستان کرایه‌وه‌.

له‌و كۆبوونەوەكەدا هه‌ر دوو لا تیشکیان خسته‌ سه‌ر رۆڵ و نەخشی ئێران لە راگرتن و پاراستنی حكوومەتی ئێستای سووریە و هەر لەو راستایەدا، هاوفكری و لە یەكتر تێگەیشتنی زیاتری هێزەكانی رۆژهەڵات و رۆژاوای كوردستان یان بە قازانجی بزووتنەوەی كورد لە قەڵەم دا.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر