Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ دی ۲۵, دوشنبه

پاش ١٤ ساڵ، عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانی پەکەکە، ئەمجارە ئیزنی دەبێ کە تماشای تیڤی بکات. گۆیا دوایی ئەو کەش و هەوا ئاشتیانەی کە ئەمرۆژانە لە تورکیا دەستیپێکردووە، ئەردۆغان رەزایەتی داوە کە تیڤییەکی ئێڵ سی دی بۆ ئۆجالان و گیراوەکانی تر ببەنە ئیمراڵی.


پاش ١٤ ساڵ، عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانی پەکەکە، ئەمجارە ئیزنی دەبێ کە تماشای تیڤی بکات. گۆیا دوایی ئەو کەش و هەوا ئاشتیانەی کە ئەمرۆژانە لە تورکیا دەستیپێکردووە، ئەردۆغان رەزایەتی داوە کە تیڤییەکی ئێڵ سی دی بۆ ئۆجالان و گیراوەکانی تر ببەنە ئیمراڵی.


 دەگووترێ کە ئۆجالان، بۆخۆی دەبێ پارەی کارەبای تیڤییەکە بدات. ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩وە لە گرتووخانەی تاکەکەسی ئیمراڵی لە ناوەڕاستی دەریایی مەرمەڕە بەندکراوە و تەنیا ئیزنی بەکارهێنانی رادیۆیی ئێف ئێم، واتە رادیۆی تەرەتەی تورکی هەبوو.


رۆژێک دوایی ئەو هەواڵە، جونەیت ئۆزدەمیر، رۆژنامەنووسی تورک وتارێکی نووسی و تێیدا باسی لەوەکرد کە «ئۆجالان پاش ١٤ ساڵ، مەسەلەن چاوی بە کاناڵی تەرەتە دەکەوێ، کاناڵێک، کە ئێستاش بەرنامەکانی بە سروودی نیشتمانی تورکیا دەستپێدەکا، ئێستاش بەرنامەی مناڵانی، بە تورککردنی پێوەدیارە و ئێستاش پاش نیوەڕۆیان بە گەورەیی و شان و باڵی سوپای تورکیا هەڵدەڵێ». گەلۆ ئۆجالان، ئەوانە ببینێ دەبێ چ بێژێ!

ئەمرۆکەش، بوڵەنت ئارنچ، یاریدەدەری ئەردۆغان، هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و کوتی، تیڤییەکی ئێڵ سی دی ٤٢ ئینچی لە ژوورەکەی ئۆجالان دانراوە.

هەر ئەمڕۆ، مەهمەت ئۆجالان، لە ئیمراڵی، چاوی بە براکەی کەوت و وتی کە براکەی سێزدە ساڵە داوای تیڤی نەکردووە و بەرپرسانی زیندان، خۆیان چوونە و رازییان کردووە کە تیڤی لە حوجرەکەی دابنێن.

گرتووخانەی تیپی «ف»یی ئیمراڵی لە نۆڤامبری ٢٠٠٩ی زایینییەوە میوانداری چوار گیراوی تری جیا لە ئۆجالان دەکات. ناوی ئەو چەند کەسە بریتییە لە: «شێخمووس پۆیراز»، «بایرام کایماز»، «جومعەلی قەرەسوو»، «حەسبی ئایدەمیر» و گیراوێکی سەر بە پارتی کۆمۆنیستی تورکیا «تیککۆ» بە ناوی «حەقی ئاڵکان».

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر