Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۴, چهارشنبه

مامه‌د ئولکه‌ر: عومه‌ر گوینه‌ی نه‌ کورده‌ و نه‌ ئه‌ندامی یارتی کارگه‌رانی کوردستانیشه‌


مامه‌د ئولکه‌ر: عومه‌ر گوینه‌ی نه‌ کورده‌ و نه‌ ئه‌ندامی یارتی کارگه‌رانی کوردستانیشه‌



پۆلیسی فه‌ره‌نسا له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ تیرۆرکردنی سێ ژنه‌ چالاکوانی کورد له‌ پاریس دوو که‌سی ده‌ستگیر کرد که‌ پاشان یه‌کێکیان ئازاد کرا، عومه‌ر گوینه‌ی یه‌کێک له‌ ده‌ستگێرکراوه‌کان هێشتا له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌.


مامه‌د ئولکه‌ر سه‌رۆکی فیدراسێۆنی رێکخراوه‌ کوردیه‌کان له‌ پاریس له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ / رادیوێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت عومه‌ر گوینه‌ی شۆفێری سه‌کینه‌ نه‌بوه‌، ئه‌و به‌ ریچه‌ڵه‌ک تورکه‌، مه‌ڵباتی ئه‌و، ئاپێ( مام) ئه‌و سه‌ر به‌ پارتێکی فاشیستی تورکانه‌ و له‌ پاریس بوه‌ته‌ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌، مامه‌د ئولکه‌ر ده‌ڵێت که‌س نه‌ێزانی ئه‌و فاشیسته‌ ، ئه‌و ده‌ڵێ که‌ دۆستی کوردانه‌  و له‌ رێکخراوه‌ی ئێمه‌ش‌ که‌سانێکی زۆری نه‌ کوردیش هه‌یه‌.

-----------------------

قه‌ره‌یڵان ڕه‌تی ده‌کات که‌سه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌که‌ی پاریس ئه‌ندامی په‌که‌که‌ بووبێت


فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ڕه‌تیکرده‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتگیرکراوه‌ له‌سه‌ر کوشـتنی سێ ژنه‌ کورده‌ چالاکوانه‌که‌ی پاریس په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ هه‌بووبێت. هاوکات ڕێـکخراوێـکی کوردی له‌ پاریس ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتگیرکراوه‌ نه‌ کورده‌ و نه‌ چالاکوانه‌.
موراد قه‌ره‌یڵان له‌ لێـدوانێـکیدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فورات گوتوویه‌تی عومه‌ر گیونه‌ى ئه‌ندامی ڕێـکخراوه‌که‌یان نیـیه‌ و نه‌ لای ئه‌وان و نه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رکرده‌کانیانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌وروپان ‌ناسراوه‌. گوتیشی هه‌ر وا سـانا نیـیه‌ به‌ دوو سـاڵ که‌سێـک بـبێته‌ ئه‌ندامی په‌که‌که‌.
پاشـان ئاماژه‌ی به‌ شێوازی کوشـتنکاریـیه‌که‌ کرد و گوتی هیچ که‌سێـک ناتوانێت به‌و شـاره‌زایـیه‌ خه‌ڵـک بکوژێت ئه‌گه‌ر مه‌شـقی پـێ‌نه‌کرابێت.له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی کوردی له‌ پاریس له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕه‌تیکرده‌وه‌ عومه‌ر گیونه‌ى چالاکوانێـکی کوردبێت. ده‌شڵێت تورکه‌ و خه‌ڵـکی ناوچه‌ی سیفاسه‌ و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌که‌ که‌ له‌ تورکه‌ توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ نزیکه‌.

http://www.dengiamerika.com/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر