Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۲, دوشنبه

ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنى 3 ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ ده‌ستگیكراوه‌ كورد نییه‌


بر اساس اطلاعات جدید پلیس فرانسه در رابطه با دستگیر شدگان که به سؤظن در رابطه با ترور 3 زن فعال سیاسی کرد در فرانسه کرد نیستند و پلیس حاضر نبوده هویت این دو نفر را فاش کند لاکن در یک نوشته اعلام نموده اند که دستگیر شدان پاریس کرد نیستند
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنى 3 ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ ده‌ستگیكراوه‌ كورد نییه‌
به‌پێی‌ هه‌ندێك زانیاری نوێ، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی تیرۆركردنی سێ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی‌ كورد له‌ پاریس ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، كورد نیه‌.

دوای ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو‌ سێ‌ ژنه‌ چالاكوانی‌ كورد له‌ فه‌ره‌نسا تیرۆر كران، له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا  دوو كه‌سی ته‌مه‌ن (30 ــ 39) ساڵ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ‌ كرا، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكی له‌ قسه‌كانیاندا له‌ (17)ی كانونی دوه‌م بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیفاده‌یان له‌ لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ردو كه‌سه‌كه‌ له‌ ماڵێكدا پێكه‌وه‌ بون و هه‌ردوكیان كوردن و له‌پاریس ده‌ژین.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان ئازاد كرا و ئه‌وی دیكه‌یان داواكاری گشتی به‌ تۆمه‌تی ( تاوانێكی گرێدراو به‌ رێكخستنێكی تیرۆر و به‌شداریكردن له‌ رێكخستنێكی تاواندا) داوای ده‌ستگیركردنی كردوه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ماڵپه‌ڕێكی فه‌ره‌نسا به‌ناوی( ئاكتۆ كوردی) (ActuKurde)ه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ناوی (ئۆ ــ ی)یه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی (ساری كشڵای) سیواسه‌، به‌ڵام كورد نیه‌ و هیچ زانیارییه‌كی رونكراوه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و سێ ژنه‌دا به‌ستوه‌، به‌ڵام زانیاریه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌و رۆژه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی، یه‌كێك له‌و سێ ژنه‌ی له‌ به‌رده‌م ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كوردستان دابه‌زاندوه‌.
هه‌ندێك زانیاریش به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌ كه‌سوكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ نه‌ژادپه‌رستی توندڕه‌ون و كه‌سه‌كه‌ش له‌ كه‌سه‌ ناسراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی-پاریس نیه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستهێنانی‌ زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ سه‌خت كردوه‌.
له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌ و زانیارییانه‌ نه‌دراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به‌ده‌ستهاتون و ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ میدیاكانی پاریس بۆ سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ی‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ یه‌كتر ته‌واو ناكه‌ن.
http://radionawa.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر