Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ بهمن ۴, چهارشنبه

پژاك: پێویسته‌ یادی كۆماری كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی حزبیدا ته‌سك نه‌كرێته‌وه‌


پژاك: پێویسته‌ یادی كۆماری كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی حزبیدا ته‌سك نه‌كرێته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك، داواده‌كات یادی كۆماری كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی حزبیدا ته‌سك نه‌كرێته‌وه‌ به‌ڵكو بكرێته‌ هۆكارێك بۆ گوڕكردنی تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد بۆ گه‌یشتن به‌ پێگه‌یه‌كی سیاسی‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یانراوێكی‌ پژاك كه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ 67 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ كوردستان له‌مه‌هاباد ده‌ریكردوه‌، تێیدا ده‌ڵێت "كۆماری كوردستان به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی‌ گه‌لی كورده‌ بۆ گه‌یشتن به‌ پێگه‌یه‌كی سیاسی و یاسایی له‌ڕابردوودا و ئه‌زمونی كۆمارێكی دیموكراتی له‌ناو مێژووی سیاسی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێگیر ده‌كات".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ كورد به‌ قۆناخێكی مێژوییدا تێپه‌رده‌بێت و سیسته‌می ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ران مه‌حكومی تێكچوون و گۆڕانه‌ و ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به‌ ستاتۆی دیموكراتی بۆ گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌".

 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ یادی كۆماری كوردستان خاوه‌ن واته‌یه‌كی تایبه‌ته‌، بۆیه‌ یادكردنه‌وه‌ی پێویسته‌ به‌ پێی گرنگی و واتای مێژووی خۆی بێت و له‌ چوارچێوه‌ی مێژوو و نه‌ریتی حیزبیدا به‌رته‌سك نه‌كرێته‌وه‌.
http://www.nrttv.com/dreje.aspx?jimare=25326
-----------------

وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف له‌سه‌ر "فڕاندنی‌" كچه‌ یه‌زیدیه‌كه‌ دێته‌ ده‌نگ

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ "فڕاندنی‌" كچه‌ یه‌زیدیه‌ك لە كۆمەڵگەی (شێخكا) سه‌ر به‌ پارێزگای‌ موسڵ بڵاوكرده‌ه‌وه‌و رایگه‌یاند هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا به‌رن كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ به‌ر گومانه‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ رۆژی (9 / كانوونی دووەم 2013) لە كۆمەڵگەی (شێخكا)ی سەر بە شارۆچكه‌ی‌ (ئەلقووش) لە پارێزگای‌ موسڵ، كوڕێكی‌ تەمەن سەروو (20 ساڵ)  كچێكی‌ 11 ساڵی‌، بەرەو شوێنێكی نادیار فڕاندووەو دواتر له‌خۆی‌ ماره‌كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "كاردانه‌وه‌ی رۆیشتنی كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانی ئێزیدی له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلبی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا به‌رن كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ به‌ر گومانه‌وه‌".

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ئایینه‌وه‌ نییه‌و ته‌نیا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كه‌ رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان روده‌دات".

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی‌ داوا له‌ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ده‌كات "به‌حكمه‌ت و هێمنی" مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكه‌ن، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ راسپێردراوه‌ بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌یه‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست وه‌ك هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ ناوبه‌ناو له‌ هه‌رێمی كوردستان روده‌دات.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر